بەم نزیكانە.. لە هۆڵی سینەماكانی كوردستان فیلمی 09 نمایش دەكرێت

بەم نزیكانە.. لە هۆڵی سینەماكانی كوردستان فیلمی 09 نمایش دەكرێت
دوای تەواوبوونی كارەكانی فیلمی سینەمایی كورد (09) وادەی نمایشكردنی لە هۆڵەكانی سینەمادا دیاریكرا .

بڕیار وایە لە 4/3/2021 نمایشی یەكەمی فیلمی كوردی (09) لە سەرجەم سینەماكانی كوردستان ساز بكرێت .


فیلمی سینەمایی کورد(09) كە بەرهەمی کۆمپانیای کام پڕۆدەکشنە, بۆ یەکەمین جارە لە سینەمای کوردیدا فیلمێک بە چەشنی تاوان و نهێنی بە پێی ستانداردی جیهانی و دەستی کاری ناوخۆیی بەرهەم بهێنرێت. ئەم فیلمە لە دەرهێنانی بەختیار فەتاح و بەرهەمهێنانی سامان جەلال و بەختیار فەتاحە.

فیلمی 09 كە بەختیار فەتاح كاری دەرهێنانی بۆ كردووە, هەر یەك لە شوان عەتووف- ماهیر حەسەن- سیروان جەمال- چریكە عەبەڕەش- ژاڵە ڕەسووڵ وەك ئەكتەری سەرەكی تێیدا بەشدران .
Top