هه‌فته‌ی داهاتوو فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ركووك بۆ كورته‌ فیلم به‌ڕێوه ‌ده‌چێت

هه‌فته‌ی داهاتوو فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ركووك بۆ كورته‌ فیلم به‌ڕێوه ‌ده‌چێت
بڕیار وایه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو 2021/2/6، دووه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كه‌ركووك بۆ كورته‌ فیلم به‌ڕێوه‌ بچێت.

فێستیڤاڵه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ هۆڵی سینه‌مای مۆڵی تایم له‌ كه‌ركووك ئه‌نجام ده‌درێن، بڕیار وایه‌ ژماره‌یه‌ك كورته‌ فیلمی جیاواز نمایش بكرێن و خه‌ڵات به‌سه‌ر باشترینه‌كاندا دابه‌ش بكرێت.

بڕیار بوو مانگی ڕابردوو فێستیڤاڵه‌كه‌ ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام چه‌ند ڕۆژێك پێش به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵه‌كه،‌ ئاشكرا كرا كه‌ كاتى به‌ڕێوه‌چوونى فێستیڤاڵه‌كه‌ دوا خراوه‌.

basnews
Top