فیلمێكی دیكۆمێنتاری باس لە ئەستێرەبوونی بیڵی ئایلش دەكات

فیلمێكی دیكۆمێنتاری باس لە ئەستێرەبوونی بیڵی ئایلش دەكات
خانمە گۆرانیبێژو ئەستێرەی جیهانی(بیڵی ئایلش) تیزەری (billie eilish the world’s a little blurry) لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە .

لە ئێستادا هەوادارانی بیڵی ئایلش لە چاوەڕوانیدان بۆ بڵاوكردنەوەی فیلمی دیكۆمێنتاری(billie eilish the world’s a little blurry) كە تایبەتە بە ژیانی هونەری ئەم ئەستێرەیە, هەروەها لە بەشێكی ئەم ڤیدیۆیە كە بڵاوكراوەتەوە بیڵی لە گەڵ براكەیدا كە بەرهەمهێنە لە نێو ستۆدیۆ پێكەوە دەردەكەون و خەریكی تۆماركردنی بەرهەمێكی نوێن, كە ئەمەش هی كاتێكە پێش ناوبانگ و بە ئەستێرەبوونی, لە بەشێكی دیكەی ئەم فیلمە دایكی بیڵی ئایلش دەردەكەوێت كە باسی كچەكەی دەكات و نیگەرانە لەوەی كە كچەكەی ببێتە كەسایەتییەك و ناسراو بێت ئەویش بەهۆی بچووكی تەمەنییەوە .

بڕیارە فیلمی دیكۆمێنتاری(billie eilish the world’s a little blurry) لە 26ی ئەم مانگە نمایش بكرێت, كە باس لە دەستپێكی بیڵی ئایلش دەكات و درووستكردنی یەكەم ئەلبۆمی گۆرانیی و بەدەستهێنانی 5 خەڵاتی گرامی نیشان دەدات .
Top