ئەستێرەی هۆڵیوود(كریستۆفەر پڵامەر) كۆچی دوایی كرد

ئەستێرەی هۆڵیوود(كریستۆفەر پڵامەر) كۆچی دوایی كرد
ئەستێرەی سینەمایی و ئەكتەری كەنەدی(كریستۆفەر پڵامەر) لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

ئەمڕۆ شەممە 6/2/2021 كریستۆفور پڵامەر لە تەمەنی 91 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد, كریستۆفەر پڵامەر یەكێك بوو لە ئەكتەرە بە ئەزموونەكانی هۆڵیوود, لە 13ی دێسەمبەری 1929 لەدایكبووە, لە كۆتایی ساڵانی پەنجاكان وەكو شانۆكار كاری دەكرد, بەڵام لە ساڵی 1965 بە فیلمی (THE SOUND OF MUSIC) ناوبانگی دەركرد, وە لە دواییدا توانی بەردەوام بێت لە كارەكانی و لە چەندین فیلمی سینەمایی سەركەوتوو بەشداری بكات, كە بەمەش بە درێژایی تەمەنی لە بواری فیلم و سینەمادا بووە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانی لە ئۆسكارو گۆڵدن گلۆپ و تۆنی و ئیمی .

كریستۆفەر پڵامەر ساڵی 2010 بە فیلمی(Beginners) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسكار كەبەمەش وەكو گەورەترین ئەكتەر لە ڕووی تەمەنەوە هەژمار كرا كە ببێتە خاوەنی ئەو خەڵاتە, هەروەها دوایین كاری سینەمایی بریتی بوو لە فیلمی (knives out) كە ساڵی 2019 بەرهەم هات و "ریان جۆنسن" كاری سیناریۆ و دەرهێنانی ئەو فیلمەی ئەنجامدا .
Top