فیلمێكی دیكۆمێنتاری باس لە ڕووداوەكانی 13 ساڵی ڕابردووی بریتنی دەكات

فیلمێكی دیكۆمێنتاری باس لە ڕووداوەكانی 13 ساڵی ڕابردووی بریتنی دەكات
بەپێی ئەو هەواڵانەی كەلە (نیویۆرك تایمز)ەوە بڵاوكراوەتەوە, فیلمێكی دیكۆمێنتاری لەسەر خانمە گۆرانیبێژی ئەمریكی (بریتنی سپێرز) بڵاو دەكرێتەوە .

فیلمەكە ناونیشانی (framing britney spears) بۆ دیاری كراوەو جگە لە پەیوەندی خۆشەویستی و جیابوونەوەی لە ڕابردوودا, باس لە كێشە یاساییەكەی بریتنی دەكات كە 13 ساڵی خایاند, ئەویش بەهۆی ناكۆكی لەگەڵ باوكیدا كەساڵی 2008 كێشەكەیان گەیشتە دادگاو باوكی بریتنی سكاڵای لە دژی كچەكەی تۆماركرد, كەبەمەش باوكی سكاڵاكەی بردەوەو لە ساڵی 2018 دادگا بڕیاریدا مافی خاوەندارێتی موڵك و سامانی بریتنی سپێرز وەربگرێتەوەو باوكی وەكو وەكیل هەژمار بكات كە ئەنجامەكەی گەیشتە ئەوەی بریتنی نەتوانێت مامەڵە بە سامانەكەیەوە بكات, هۆكاری سەرهەڵدانی ئەم ناكۆكییە و گەیشتنی كێشەكان بە دادگا ئەوەبوو كە ئەوكات هەواڵ و دەنگۆیەكی زۆر بڵاودەكرایەوە كە گوایە بریتنی سپێرز باری دەروونی ناجێگیرەو وەك كەسێكی نەخۆش باسی لێوە دەكرا .
Top