تایلۆر سوێفت ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە

تایلۆر سوێفت ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە
خانمە گۆرانیبێژو ئەستێرەی ئەمریكی(تایلۆر سوێفت) لە نوێترین پۆستیدا لە تۆڕ كۆمەڵایەتی ئەنستگرام هەواڵێكی دڵخۆشكەری بە هەوادارانی ڕاگەیاند .

تایلۆر سوێفت لە نوێترین پۆستیدا لە ئەنستگرام ئاماژەی بەوەدا كە ئەو كۆتایی بە دووبارە تۆماركردنەوەی گۆرانییەكانی هێناوە لە ئەلبۆمی(fearless) و بەم نزیكانە بڵاو دەبێتەوە, ئەم ئەلبۆمە گۆرانییەی تایلۆر سوێفت لە 26 تراك پێكهاتووە, هەروەها تایلۆر دەڵێت لە ئەلبۆمەكەدا 6 گۆرانی نوێ هەیە كە یەكەم جارە بڵاوبكرێتەوە .

لە ماوەكانی ڕابردوودا تایلۆر سوێفت ڕایگەیاند كە ئەو بەنیازە كار لەسەر دووبارە تۆماركردنەوەی تراكەكانی شەش ئەلبۆمی یەكەمی بكات لە نێوان ساڵانی 2006 تاكو 2017 ئەویش بە هەماهەنگی(Big Machine Label Group) .
Top