كورته‌ فیلمێک لەبارەی کولتووری پێكه‌وه‌ژیان لە هەرێمی کوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت

كورته‌ فیلمێک لەبارەی کولتووری پێكه‌وه‌ژیان لە هەرێمی کوردستان به‌رهه‌م ده‌هێندرێت
ده‌رهێنه‌رێكی كورد كورته‌ فیلمێك له‌بارەی فەرهەنگی پێكه‌وه‌ژیان له هەرێمی‌ كوردستان به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ قۆناغی وێنه‌گرتنی فیلمەکە كۆتایی هاتووه‌ و پاڵێوراو ده‌بێت بۆ فێستیڤاڵه‌ جیهانییه‌كان.

شاخه‌وان كاكه‌مه‌م دەرهێنەری فیلمەکە ڕايگەیاند: "دوای سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی فلیمی "كۆرۆنا" کارێکی نوێم به‌ناوی "ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ جوانین" له‌گه‌ڵ ستافێكی شاره‌زا و به‌ئه‌زموون به‌رهه‌م هێناوه، كه‌ سیناریۆی و ده‌رهێنانی کاری خۆمه‌ و قۆناغی وێنه‌گرتنی فیلمەکە ته‌واو بووه‌ و ئێستا له‌ قۆناغی ڕێكخستن دایە و دواتر مۆنتاژ ده‌بێت".

شاخه‌وان كاكه‌مه‌م راشی گه‌یاند: "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م فیلمه‌ بۆ فێستیڤاڵە جیهانییەکان پاڵێوراو بێت، چونكه‌ ستافی هونەریی فیلمەکە پێشتووتر به ‌مه‌رجی به‌شداری له‌ فێستیڤاڵی جیهان كاریان كردووه‌ و سه‌رجه‌م کولتوور و ئایینه‌ جیاوازه‌كان لە هەرێمی کوردستان لە فیلمەکەدا بەرجەستە کراونەتەوە"‌.

basnews
Top