روبی بە ئەلبۆمێكی گۆرانی گەڕایەوە

روبی بە ئەلبۆمێكی گۆرانی گەڕایەوە
ڕوبی ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاودەكاتەوە

دوای ساڵانێكی زۆر دووركەوتنەوەی لە تۆماركردنی گۆرانی, لە ئێستادا خانمە ئەكتەرو گۆرانیبێژی میسری (روبی) ئەلبۆمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكاتەوە .

بەم هۆیەوە (ڕوبی) لە پێگەی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پۆستەری ئەلبۆمەكەی بڵاوكردۆوتەوە و ئاماژەی بەوەداوە كە لە داهاتوویەكی نزیكدا بڵاوی دەكاتەوە .

ڕوبی تەمەن 39 ساڵ كە ماوەیەكی زۆر لە گۆرانی دووركەوتەوە بەڵام وەكو ئەكتەر بەشداری لە چەندین كاری سینەمایی و زنجیرە درامادا دەكرد, لە ئێستادا ئەم هەنگاوەی روبی لە دوای ئەوەدێت كە ساڵی 2009 دووەم ئەلبۆمی بەناوی (انت عارف لیه) بڵاوكردەوەو چەند تراكێكی كرد بە كلیپ .
Top