ئامینە خان ھاوسەری محەمەدی ماملێ كۆچی دواییكرد

ئامینە خان ھاوسەری محەمەدی ماملێ كۆچی دواییكرد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/2/2021، ئامینە مەولودیان هاوسەری هونەرمەندی كۆچكردو محەمەدی ماملێ کۆچی دواییکرد.

وریای ماملێ، كوڕی محەمەدی ماملێ ھەواڵەكەی پشتڕاست كردووەتەوە و رایگەیاند، کاتژمێر 3ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ (30ی رێبەندانی 1399 بەرانبەر بە 18/2/2021) ئامینە خان لە تەمەنی 84 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئامینەخان لە دایکبووی ساڵی 1315/1926، کچی یەکێك لە ئەفسەر و فەرماندە ناسراوەكانی کۆماری کوردستان، کاپیتان محەممەدی مەولودیانە كە ناسراو بە "حەمەدی مەولودە چرچی‌"ـیە.

kurdistan24
Top