دێمی لۆڤاتۆ: جارێك تووشی جەڵتەی دڵ و سێ جار تووشی جەڵتەی مێشك هاتم

دێمی لۆڤاتۆ: جارێك تووشی جەڵتەی دڵ و سێ جار تووشی جەڵتەی مێشك هاتم
خانمە ئەستێرەی ئەمریكی (دێمی لۆڤاتۆ) فیلمێكی دیكۆمێنتاری دەربارەی ژیانی خۆی بڵاو دەكاتەوە .

خانمە گۆرانیبێژو ئەستێرەی ئەمریكی دێمی لۆڤاتۆ)ی تەمەن 28 ساڵ, لەڕێی بڵاوكردنەوەی فیلمێكی دیكۆمێنتاری بەناونیشانی(dancing with the devil) چەند زانیارییەك دەربارەی ژیانی دەخاتەڕوو, ئەم فیلمە كە لە چەند بەشێك پێكدێت باس لە ڕووداوەكانی ساڵی 2018 دەكات كاتێك دێمی ڕێژەیەكی زۆری مادەی هۆشبەر وەردەگرێت باری تەندرووستی تێكدەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەكرێت .

لە ترایلەری ئەم فیلمە كە بڵاوكراوەتەوە دێمی لۆڤاتۆ دەڵێت كە ئەم ڕووداوە كاریگەری زۆری لەسەر باری تەندرووستی هەبووە, بەشێوەیەك هەروەكو خۆی باسی لێوە دەكات بەهۆی زۆر بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر جارێك تووشی جەڵتەی دڵ و 3 جار تووشی جەڵتەی مێشك هات, بەم هۆیەوە نەیتوانی شۆفێری بكات و بێ بەشبوو لە بەكارهێنانی ئۆتۆمبێل, هەروەها دێمی لۆڤاتۆ ئاماژەی بە ئەوەدا كە ئەم ڕووداوانە بوونە هۆی ئەوەی كە لە خاڵێكدا بوەستێت و گۆڕانكاری لە ژیانی خۆیدا بكات .

بڕیارە ئەم فیلمە دیكۆمێنتارییە كەلە چەند ئەڵقەیەك پێكدێت لە تۆڕی توتیوب لە 23/3/2021 بڵاو بكرێتەوە .
Top