دوایین زانیاری دەربارەی جیابوونەوەی كیم كارداشیان و كانێ وێست

دوایین زانیاری دەربارەی جیابوونەوەی كیم كارداشیان و كانێ وێست
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو كێشەی نێوان خانمە مۆدێل (كیم كارداشیان) و گۆرانیبێژو ڕاپەری ئەمریكی (كانێ وێست)ی هاوسەری بە جۆری پەرەی سەند كە جیابوونەوەیان لە میدیاو ڕۆژنامە جیهانییەكان ئاشكرا بكرێت و دەگوترێ كە كیم بە فەرمی لە دادگا داوای جیابوونەوەی كردووە .

بەڵام ئەوەی كە لە ئێستادا بڵاوكراوەتەوە, ئەنجامی كێشە خێزانییەكەیان گەیشتووەتە جیابوونەوەو ڕێگایەك نەماوە كە كارداشیان و وێست بۆ لای یەكتر بگەڕێنەوە, بەڵام ئەوەی كە ماوەتەوەو لە بەشێكی میدیاكانی ئەمریكا بڵاوكراوەتەوە, ڕێككەوتنە لەسەر دابەشكردنی ئەو سامانە هاوبەشەی نێوانیان كە بەهاكەی بە 2.1 ملیار دۆرلار مەزەندە دەكرێت, هەروەها ئاماژە بەوە كراوە كە دوای جیابوونەوەیان مەرجێك لەسەر كانێ وێست دانراوە كە نابێ لە تۆڕی تویتەر قسەو ووتارێكی شێتانە بڵاو نەكاتەوە .

هەر بەپێی ڕاپۆرتی میدیاكان بڵاوكراوەتەوە ئەوان پێشی هاوسەرگیریان لە ساڵی 2014 ڕێكەوتنێكیان واژوو كردووە كە پەیوەندی بە كارە بازرگارگانییەكانیانەوە هەیە, كەبەمەش مافی هەردووكیان پارێزراوە, بەشێوەیەك كە ڕێككەوتنەكەی پێش هاوسەرگیریان داهات و قازانجی كارەكانیانی جیا دەكاتەوە .
Top