بەناوبانگترین کەپڵەکانی بۆڵیۆد

بەناوبانگترین کەپڵەکانی بۆڵیۆد
بۆڵیۆد جیهانێکی پڕو لە سیحر و جوانی، سەدان فیلمی بەرهەمهێناوە بە بەشداری ئەستێرە ناسراوەکانی، بە تێپەڕبوونی کات ناوی ئەم ئەستێرانە بە جەماوەرەوە بەستراوە و خۆشەویستییەک لە نێوانیان درووست بووە، بەتایبەتی ئەوانەی زیاتر وەک کەپڵ دەرکەوتوون و وەک نموونەی رۆمانسیەت و خۆشەویستی ناسراون.

1- بریانکا شۆپرا و نک جۆناس: ئەمانە نوێترین کەپڵی بۆڵیۆدن، هەرچەندە نک ئەمریکییە، بەڵام ئاهەنگی هاوسەرگیرییان کە لە ساڵی 2018 بوو ٣ رۆژی خایاند و دەنگ و سەدایەکی زۆری دایەوە، چونکە بە هەردوو شێوازی هیندی و ئەمریکی.
2- ئەنۆشکا شارما و فیرات: ئەنۆشکای تەمەن 35 ساڵ و فیرات کولیی یاریزانی ناسراوی کریکیت، ساڵی 2018 ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە و لە ئیتاڵیا بە ئامادەبوونی کەسوکاری هەردوو لا ئاهەنگەکەیان ساز کرد، دوای بەشداری کردنیان لە ریکلامێکی بازرگانی یەکتریان ناسی.
3- شارۆخ خان و جوری خان: چارۆخ خان یەکێکە لەو ئەستێرانەی کە بە خۆشەویستیی بۆ خانەوادەکەی ناسراوە و پەیوەندییان نموونەییە، جوری خان لە رێگای هاوسەرەکەیەوە توانیویەتی جێ پەنجەی خۆی دیار بکات لە بۆڵیۆد و بەشداریی لە چەندین کاری گەورە کردووە.
4- سەیف عەلی خان و کارینا کاپور: جوانترین کەپڵی بۆڵیۆدن، دوای بەشداری کردنیان لە فیلمی تاتشان خۆشەویستی لە نێوانیان درووستبوو.
5- ئەکشای کۆمار و توینکل کانا: ئەکشای ناسراو بە کازانۆڤای بۆڵیۆد بەهۆی زۆری پەیوەندییەکانی، دوای بەشداری کردنیان لە فیلمێک پەیوەندیی خۆشەویستی لە نێوان و ئەکشای درووستبوو، لەو کاتەوە بڕیاریاندا کاروانی ژیانیان پێکەوە بەردەوامیی پێ بدەن.
سەرچاوە: نجوم علی کیفک
Top