هونەرمەندی میسری (یوسف شەعبان) كۆچی دوایی كرد

هونەرمەندی میسری (یوسف شەعبان) كۆچی دوایی كرد
ئەكتەرو ئەستێرەی شاشەی میسری (یوسف شەعبان) لە تەمەنی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

ڕۆژی یەكشەممە 28/2/2021 هونەرمەندی بە ئەزموون (یوسف شەعبان) لە تەمەنی 90 ساڵیدا بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد, ئەم ناودارە لە 16/7/1931 لە وڵاتی میسر لەدایك بووە, یەكێكە لە ئەكتەرە دیارەكانی شاشەی میسری كە توانی نزیكەی 50 ساڵ لە بواری شانۆ و دراما و سینەما كار بكات و لە چەندین كاری هونەری سەركەوتوو بەشداری بكات .

دەستپێكی كاری هونەری (یوسف شەعبان) دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1961 دوای بەشداری كردنی لە فیلمی (في بيتنا رجل) كە ژمارەیەك ئەكتەری بەتوانا تێیدا بەشداربوون لەوانەش عومەر شەریف و حەسەن یوسف و ڕووشدی ئەبازە, هەروەها یوسف شەعبان بۆ دوو خول بووە نەقیبی ئەكتەرانی وڵاتی میسر لە نێوان ساڵانی 1997 بۆ 2003 كە ئەمەش وای كرد لەو ماوەیەدا سەرقاڵ بێت بە كارەكانی و بەكەمی بەشداری لە زنجیرە درامادا بكات, لە 28/7/2017 وازهێنانی خۆی لە كاری فیلم و سینەما ڕاگەیاند .
Top