كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له ھه‌ولێر پێشبڕكی فۆتۆگرافی راده‌گه‌یه‌نێت
كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له ھه‌ولێر به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاژانسی مێترۆگرافی خۆشحاڵه به ڕاگه‌یاندنی پێشبڕكێی فۆتۆگرافی كونسوڵخانه بۆ ساڵی ٢٠٢١.
وه‌رگرتنی فۆتۆ بۆ ئه‌م پێشبڕكێیه له ٩ ی مانگی ئادار ده‌ستپێده‌كات تا ٧ ی مانگی نیسانی ٢٠٢١. مه‌به‌ست له‌م پێشبڕكێیه تیشكخستنه‌سه‌ر ھه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی ئه‌مریكایه له‌گه‌ڵ ھاوبه‌شه كوردستانیه‌كانی بۆ پارێزگاریكردن له شوێنه‌واره كه‌لتووری و كه‌له‌پووریه ناوازه‌كان. لێژنه‌یه‌ك له فۆتۆگرافه‌ری پیشه‌گه‌ری نایاب فۆتۆ وه‌رگیراوه‌كان ھه‌ڵده‌سه‌نگێنێ به پێی ئه‌م پێوه‌رانه: شێوازی ھونه‌ری و جوانی فۆتۆكان، ڕێكخستنی فۆتۆیی (كۆمپۆزیشن)، ناوازه‌یی و داھێنان، و ناوه‌ڕۆكی فۆتۆكان.
مه‌رجه‌كانی پێشبڕكێكه:
- ھه‌موو ئه‌وانه‌ی كاری فۆتۆگرافه‌ری ده‌كه‌ن وه‌ك خولیای كه‌سیی خۆیان یاخود پیشه‌گه‌رن له بواره‌كه‌دا ده‌توانن به‌شداربن له پێشبڕكێكه‌دا به بێ ڕه‌چاوكردنی ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز.
- فۆتۆكان پێویسته په‌یوه‌ندیداربن به كه‌لتوور و كه‌له‌پووری ھه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری. له‌گه‌ڵ ھه‌ر فۆتۆیه‌كدا پێویسته كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی شوێنی فۆتۆكه و كاتی گرتن و په‌یوه‌ندیداری فۆتۆكه به بابه‌تی پێشبڕكێكه‌وه بنێردرێت.
- به‌شداربووان ده‌توانن ھه‌موو جۆره كامێرایه‌كی وه‌ك پین ھۆڵ، كامێرای فیلمدار، دی ئێس ئێل ئاڕ، پۆینت ئاند ش‌وت یاخود كامێرای سمارتفۆن به‌كاربھێنن. ھه‌ر به‌شداربووه‌ك ده‌توانێ تا ٣ فۆتۆ بنێرێت.
پێویسته فۆتۆكان له لایه‌ن خودی به‌شداربووه‌كه‌وه گیرابن و ھیچ ھێمای خاوه‌ندارێتی (وۆته‌ر مارك) و ئیمزا و نیشانه‌یه‌كیان له‌سه‌ر نه‌بێت و پێشتر بڵاونه‌كرابنه‌وه مه‌گه‌ر له‌سه‌ر لاپه‌ره‌ی كه‌سیی فۆتۆگرافه‌ره‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكرابنه‌وه.
- باشتركردنی فۆتۆكه به پڕۆگرام له‌م لایه‌نه بنه‌ڕه‌تیانه‌وه ڕێگه‌پێدراوه: گونجاندنی ڕه‌نگه‌كان و ڕوناكی، باڵانسی ڕه‌نگه‌كان، تیژكردن (كه‌مكردنه‌وه‌ی لێڵی)، و بڕین. ھانتان ناده‌ین بۆ ده‌ستكاریكردنی فۆتۆكان به پڕۆگرامی تایبه‌ت.
- پێویسته فۆتۆكان به دیاریكراوی له نێوان ٩ ی مانگی ئادار بۆ ٧ ی مانگی نیسانی ٢٠٢١ بنێردرێن بۆ ئه‌م ئیمێڵه [email protected] و پێویسته ناوی سیانی و ژماره ته‌له‌فۆنی فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌یان له‌گه‌ڵدابێ.
- به ناردنی فۆتۆكان بۆ ئێمه، به‌شداربووان ڕه‌زامه‌ندی ده‌رده‌بڕن كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مافی به‌كارھێنانی فۆتۆكانی ھه‌یه به ئازادی له ھه‌ر بڵاوكراوه‌یه‌ك و له نێویشیاندا بڵاوكردنه‌وه‌یان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌كاندا.
- خه‌ڵاته‌كان پۆلێنكراون بۆ دوو جۆر: ئه‌و فۆتۆیانه‌ی به كامێرای مۆبایل گیراون و ئه‌وانه‌ی به كامێرای تر گیراون.
خه‌ڵاته‌كان بۆ ئه‌و فۆتۆیانه‌ی به كامێرای مۆبایل گیراون.
خه‌ڵاتی یه‌كه‌م: ئایفۆن ١٢ پڕۆ ماكس و خولێكی ڕاھێنان له ئاژانسی میترۆگرافی و ئاڕمی یاده‌وه‌ری كونسوڵخانه (ناو و ڕه‌مزی كونسوڵخانه له‌سه‌ر پارچه‌یه‌ك كانزای بازنه‌یی بچووك).
خه‌ڵاتی دووه‌م: خولی ڕاھێنان له ئاژانسی مێترۆگرافی و كتێبێك و ئاڕمی یاده‌وه‌ری كونسوڵخانه.
خه‌ڵاتی سێھه‌م. خولی ڕاھێنان له ئاژانسی مێترۆگرافی و ئاڕمی یاده‌وه‌ری كونسوڵخانه.
خه‌ڵاته‌كان بۆ ئه‌و فۆتۆیانه‌ی به كامێرای تر گیراون, جگه له كامێرای مۆبایل.
خه‌ڵاتی یه‌كه‌م: كامێرای كانون ٥ دی، مارك ٤، خولی ڕاھێنان له ئاژانسی مێترۆگرافی و ئاڕمی یاده‌وه‌ری كونسوڵخانه.
خه‌ڵاتی دووه‌م: خولی ڕاھێنان له ئاژنسی مێترۆگرافی وكتێبێتك و ئاڕمی یاده‌وه‌ری كونسوڵخانه.
خه‌ڵاتی سێھه‌م: خولی ڕاھێنان له ئاژانسی مێترۆگرافی و ئاڕمی یاده‌وه‌ری كونسوڵخانه.
- له‌وانه‌یه داده‌وه‌ره‌كان خه‌ڵات له شێوه‌ی ئاڕمی یاده‌وه‌ری كونسوڵخانه بده‌ن به بژارده‌یه‌ك له خاوه‌نی فۆتۆكانی به‌شداربووی ھه‌ردوو پۆلێنه‌كه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانیان له سۆشیه‌ڵ میدیای كونسوڵخانه و سۆشیه‌ڵ میدیای جیاوازی تر. واته ئه‌وانه‌ی فۆتۆكانیان خه‌ڵاتی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێھه‌م نابه‌نه‌وه به‌ڵام فۆتۆكانیان شایه‌نی خه‌ڵاتكردنن.
- ھه‌موو براوه‌كان له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌وه بڕوانامه‌یان پێده‌درێت.
kurdistan tv