داهێنەری کاسێت کۆچی دوایی کرد

داهێنەری کاسێت کۆچی دوایی کرد
داهێنەری کاسێت، لۆ ئۆتێنس لە تەمەنی 94 ساڵی لە گوندەکەی خۆی لە وڵاتی هۆڵەندا بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیانکرد.

داهێنانی شریت، یان کاسێت، شۆڕشێکی تۆماری دەنگی بوو لە هەموو جیهاندا دەنگدانەوەی هەبووە، کە ئاسانکاریەکی زۆری بۆ هەوادارانی میوزیک و گۆرانی کردبوو،کە پێشتر تەنیا لەرێگەی قەوان و ئامێری دیکە دەبوایە گوێبیستی گۆرانی و میوزیک ببیت،ئەمەش لەزۆر ماڵ و شوێندا ئەستەم بوو.

میدیاکانی هۆڵەندا بڵاویان کردەوە، کە لە رۆژی 6ی ئاداری 2021 "لۆ ئۆتێنس" داهێنەری کاسێت لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندی دویزێڵ-ی هۆڵەندا، لە تەمەنی ٩٤ ساڵی کۆچی دوایی کردووە.

کاسێت زیاتر لە نیو سەدە خزمەتی بە میوزیک و کاری میدیایەکان کردووە، بوونی کاسێت وایکرد کۆمپانیاکان بیرلە پێشکەوتنی بواری تۆماری دەنگی و رەنگی بکەنەوە، لە دەرئەنجامدا سیدی و دڤیدی دواتر میمۆری بەرهەمهێندراو بەشێوەیەکی دیجیتاڵی بڵاوکرانەوە.

بەپێی ئامارەکان لەسەرەتای دروستبوونی کاسێت لە ساڵی 1963 دا، نزیکەی 100 ملیار کاسێت لە سەرتاسەری جیهاندا فرۆشراوەو بڵاوکراوەتەوە.

لۆ ئۆتێنس لە ساڵی 1960 بووە سەرۆکی بەشی گەشەپێدانی بەرهەمی کۆمپانیای فیلیپس، لەوێ خۆی و تیمەکەی پەرەیان بەجۆرەکانی کاسێتدا، لە ساڵی 1963 لە پێشانگەی ئەلیکترۆنی رادیۆی بەرلین، بۆ یەکەمجار پێشکەشکراو هەر زوو بوو بە سەرکەوتنی سەرتاسەری جیهان.

rudaw
Top