لە كاتی وێنەگرتن محەمەد ڕەمەزان بریندار دەبێت

لە كاتی وێنەگرتن محەمەد ڕەمەزان بریندار دەبێت
هونەرمەندی میسری (محەمەد ڕەمەزان) تووشی ڕووداوی بەربوونەوە دەبێت .

گۆرانیبێژ و ئەكتەری میسری (محەمەد ڕەمەزان) تووشی ڕووداوی كەوتن دەبێت و خێرا چارەسەری پزیشكی بۆ ئەنجام دەدرێت, ئەم ڕووداوە لە دوای ئەوەدا دێت كە محەمەد ڕەمەزان لە كاتی وێنەگرتنی زنجیرە درامییەكی نوێ بەناوی(موسا) تووشی ڕووداوێكی سەخت دەبێت, كە محەمەد ڕەمەزان پاڵەوانی زنجیرە دراماكەیەو ژمارەیەك ئەكتەری بە ئەزموون ڕۆڵی تێدا دەبینن, بڕیارە ئەم زنجیرە درامایە لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ نمایش بكرێت .

بەم هۆیەوە محەمەد ڕەمەزان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام, كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت پزیشكێك چارەسەری بۆ ئەنجام دەدات, هەروەها محەمەد ڕەمەزان لەسەر پۆستەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە كاتی وێنەگرتن تووشی ڕووداوێكی سەخت هاتووەو ئێستا باری تەندرووستی جێگیرە .
Top