سیلینا گۆمێز ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاوكردەوە

سیلینا گۆمێز ئەلبۆمێكی گۆرانی بڵاوكردەوە
خانمە ئەكتەرو گۆرانیبێژی ئەمریكی (سیلینا گۆمێز) لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتیوب ئەلبۆمێكی نوێی گۆرانی لە ژێر ناونیشانی (revelacion) بڵاوكردەوە, كە سەرجەمیان بە زمانی ئیسپانی بەرهەم هاتوون و لە 7 تراك پێكهاتوون, لەلایەكی دیكەوە سیلینا گۆمێز لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ گۆڤاری (ڤۆگ) بڕیارێكی سەرسووڕهێنەری ڕاگەیاند كە بەشێك لە هەوادارانی تووشی شۆك بوون, ئەویش وازهێنانی یەكجاری لە كاری گۆرانی .

سیلینا لە بارەی وازهێنانی ئاماژەی بەوە كرد كە بیری لەوە كردۆوتەوە واز لە كاری گۆرانی بهێنێت و گرنگی بە كاری فیلم و بەرهەمهێنان بدات, سیلینا بۆ (ڤۆگ) گوتی: شتێكی قورسە كاتێك ئەو ڕێزە بەدەست نەهێنیت كە چاوەڕێی دەكەی وە هەر لە گۆرانی چڕین بەردەوام بیت....هەروەها گوتی: خەڵكی بە گرنگی و بایەخەوە لە كارەكان ناڕوانن, بۆیە سەرم سووڕماوە تا بپرسم, ئامانج چیە لەم كارەدا..بۆچی دەبێت بەردەوام بم .

ئەگەر هەیە وازهێنانی سیلینا گۆمێز لە كاری گۆرانی, دوای بڵاوكردنەوەی ئەم ئەلبۆمە نوێیە بێت و چیتر بەردەوام نەبێت .
Top