پەرتووکێکی تایبەت بە مامۆستایان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە

پەرتووکێکی تایبەت بە مامۆستایان چاپ و بڵاو دەکرێتەوە
پەرتووکێکی تایبەت بە وانەوتنەوەی مامۆستایان بە ناوی (میتۆدی وانەوتنەوە) لە نووسینی لەتیف حوسێن چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

لەتیف حوسێن، نووسەری پەرتووکەکە رایگەیاند: "پاش ماوه‌یه‌کی زۆر له‌ کارکردن تێیدا، یه‌کێکی تر له‌ به‌رهه‌م و کاره‌کانم به‌ کۆتا گه‌یشت، که‌ ئاماده‌کردنی په‌رتووکێکه‌ به‌ناوی (میتۆده‌کانی وانه‌وتنه‌وه‌) به‌و هیوایه‌م کە لە رێگەی ئەم پەرتووکەوە خزمه‌تێک به‌ مامۆستایان و په‌روه‌رده‌کاران بکات و هاوکارێکی باشی ئه‌وان بێت له‌کار و پیشه‌ی مامۆستاییدا".

راشیگەیاند: "کتێبەکە له‌ داهاتوویەکی نزیکدا نزیک چاپ ده‌کرێت و له‌ مه‌راسیمێکی تایبه‌تدا به‌ دیاریی پێشکه‌ش به‌ مامۆستایان و په‌روه‌رده‌کارانی ده‌کرێت".

basnews
Top