سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی Galaxy A52 و A52 5G و A72 ڕادەگەیەنێت تا هەموو بتوانن داهێنان بکەن

سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی Galaxy A52 و A52 5G و A72 ڕادەگەیەنێت تا هەموو بتوانن داهێنان بکەن
کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان سنووردار ، مۆبایلەکانی زنجیرەی Galaxy A خستەڕوو کە پێکهاتوون لە مۆبایلەکانی : A52 و A52 5G و A72 کە پاڵپشتی هەموو بەکارهێنەرانی دەکات تا داهێنان و نوێگەری بکەن. وە هەروەها نوێترین زنجیرەی Galaxy A ڕێگای پەیوەندی و دەربڕینی نایاب پێشکەشی بەکارهێنەرانی دەکات، لە رێگەی کامێرایەکی زۆر جوان ، و بوون بە بەشێک لەگەڵ ئەزموونی پیشاندانی ڕوون لەگەڵ شاشەی ناوازە ، و بەردەوامیی چێژبینین بە دڵنیایی زۆرترەوە لەگەڵ تایبەتمەندیە سەرەکییە داهێنراوەکانی Galaxy، وەک بەرگری لە دژی ئاو و پاتری بەهێز کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەرگەدەگرێت . و بەهەمان شێوە زنجیرە مۆبایلەکانی Galaxy A هاوکاری گەشەپێدانی ئەزموونی بەکارهێنانی دەکات لە ڕێگەی گەیشتن بە سیستەمی فراوانی Galaxy لە ئامێرە پەیوەستکراوەکانی وەک Galaxy Buds Pro و Galaxy SmartTag و Galaxy Tab..

دکتۆر تيم روه بەڕێوەبەری بەشی مۆبایلەکان و ئامێرە گوازراوەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ڕایگەیاند: " سامسۆنگ هەوڵی زۆر دەدات تا گرنگترین پێداویستیەکان پێشکەشی بەکارهێنەرانی بکات بە شێوازێکی نوێ و داهێنەرانە ، لەبەرئەمە وامانکرد کە جوانترین و داهێنانەترین تایبەتمەندیەکانی Galaxy A بەردەست بێت بۆ هەمووان ، بە شێوەیەک کە زنجیرەی Galaxy A؛ A52 و 5G A52 و A72 فەلسەفەی بازرگانی Galaxy لە خۆگرتووە ، بە نوێترین داهێنانەکان و خزمەتگوزاریە نایابەکان. بە نرخێکی گونجاو بۆ هەمووان".
بەڕێوەبەری بەشی مۆبایلەکان و ئامێرە گوازراوەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ زیاتر وتی: بەکارهێنەرانی دەتوانن چێژ لە وێنە و ڤیدیۆی ناوازە ببینن بەڕێگەی جۆراو جۆر و چێژبەخشتر بە پاڵپشتیی داهێنانی ناوازەی کامێراکانی زنجیرەی نوێی Galaxy A .
، هەروەها بەئاسانی وێنەی ڕۆشن و ڤیدیۆی ڕووناک بگرن ، بە پاڵپشتی کامێرای چواریی هەمەجۆر کە دەگاتە ٦٤ مێگاپیکسڵ. چرکاندنی دیمەنە دڵخوازەکان بە ووردی ٨ مێگاپیکسڵ لە ڕێگەی تایبەتمەندی 4K Video Snap ، لە لایەکی دیکەوە شاشەی Super AMOLED ی دڵخوازی سامسۆنگ. و ئێستا لەگەڵ ڕێژەی نوێبوونەوەی شاشە بە بڕی ١٢٠ هێرتز لە مۆبایلی Galaxy A52 5G و ٩٠ هێرتز لە مۆبایلی Galaxy A52 , A72 . کە تایبەتمەندی پاراستنی چاو لەخۆدەگرێت،
و دەتوانیت هەزارەها ئامێر پێکەوە ببەستیتەوە لە ڕێگەی مۆبایلەکانی زنجیرەی، Galaxy A، هەروەها تایبەتمەندی SmartThings Find هەڵدەستێت بە دەستنیشانکردنی جێگەی ئامێرەکانی پێکبەستراوەکان بە شێوەیەکی ئاسان و دەشتوانیت مۆبایلەکەت لەگەڵ دوو جووت لە بیستۆکی گالاکسی بەدەس پەیوەست بکەیت بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی مۆسیقا لەگەڵ هاوڕێکەت لەڕێی تایبەتمەندی Buds Together.
دکتۆر تيم روه هەروەها وتی Galaxy 52 A و A52 5G و A27 بەرگری هەیە لە دژی ئاو و تۆز، هەروەها دەتوانیت فایل و زانیاریەکانت بپارێزیت بە بەکارهێنانی سەکۆی Samsung Knox کە سیستەمی تایبەتی ئاسایش و پاراستنی سامسۆنگە تایبەت بە پاراستنی زانیاری و داتا تایبەتیەکانی بەکارهێنەر. لەلایەکی دیکەوە پاتریەک بەرگەی دوو ڕۆژ بەکارهێنان دەگرێت- دەتوانیت بێسنوور وێنەو ڤیدیۆکان بچرکێنیت و مۆبایلەکەت بە کاربهێنیت و توانای پەیوەستبوون بە هێڵەکانی نەوەی پێنجەم 5G ئاسان دەکات .لەگەڵ بڵندگۆی ستێریۆ و پشتگیری بیرگەی دەرەکی هەتا ١ تێرا .
لە کۆتاییدا دکتۆر تيم روه بەڕێوەبەری بەشی مۆبایلەکان و ئامێرە گوازراوەکان لە کۆمپانیای سامسۆنگ وتی: سامسۆنگ جەخت دەکاتەوە لەسەر هەڵسەنگاندنی بەرهەمەکان و ڕێگاکانی پێشکەشکردنی، بۆ دۆزینەوەی شێوازی نوێ بۆ باشترکردنی کواڵیتی بۆ بەردەوامی پێدانی،مۆبایلەکانی Galaxy A52 5G, A52, A72 پاکەت و وەرەقەی کارتۆن بەکاردێنێت بۆ کەم کردنەوەی مادەی بەکارهاتوو و سوود وەرگرتنی باش لە ڕووبەرەکان لە ساتی پێچانەوە، هەروەها بە چوار ڕەنگی نایاب بەردەست دەبن : مۆر و شین و ڕەش و سپی.
Top