بەناوبانگترین دوانەکانی هۆلیۆد

بەناوبانگترین دوانەکانی هۆلیۆد
یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی کاری هونەری بەتایبەتی فیلم بریتییە لە بوونی دوانە لە چەند رۆڵێکدا، بەرهەمهێنەران هەوڵی کۆکردنەوەی دوو ئەستێرە دەدەن لە ژمارەیەک کاری هاوبەش، بەتایبەتی ئەگەر پێشتر سەرکەوتنیان بەدەست هێنابێت.

لە هۆڵیۆد ژمارەیەک دووانە هەن کە ناوبانگی زۆریان دەرکردووە، تەنانەت بەشێکیان دواتر ژیانی هاوسەرییان پێکهێناوە و بەردەوام بوون، گۆڤاری (بیبۆل) لە راپۆرتێکیدا گرنگترین و کاریگەرترین دووانەکانی هۆڵیۆدی دەستنیشانکردووە کە بریتین لەمانەی خوارەوە:
1- پراد بێت وئەنجلینا جۆلی
فیلمی «By the sea» دووەم کاری هاوبەشی نێوانیان بوو دوای فیلمی «Mr. and Mrs smith»، ئەم فیلمە باس لە دوو هاوسەر دەکات کە هەست دەکەن لەسەردەمێکی نامۆ و تاریکی ژیانی هاوسەریدان، فیلمەکە لە کاتی مانگی هەنگوینی راستەقینەیان لە دوورگەی جۆزۆی ماڵتا وێنەی گیراوە.
2- لیۆناردۆ دی كاپریۆ وكیت وێنسلت
رەخنەگران بۆیان دەرکەوت کە ئەم دووانە دەتوانن قەناعەت بە جەماوەر بهێنن، بۆ نموونە لە فیلمی (Titanic) لە ساڵی 1997 قەناعەتیان بە جەماوەر هێنا بە بیرۆکەی خۆشەویستی راستەقینە، دواتر لە فیلمی (Revolutionary road) لە ساڵی 2008 وایان لە جەماوەر کرد بیر لە ژیانی هاوسەرییان بکەنەوە.
3 - ریتشارد برتۆن وئەلیزابێس تایلۆر
بۆ ماوەی چەندین ساڵ پەیوەندی و ژیانی هاوسەرییان جێگای سەرنجی هەموو لایەک بوو، چونکە (١١) فیلمی هاوبەشیان پێشکەش کرد یەکەمیان (کیلیۆپاترا) بوو لە ساڵی 1963 دواتر فیلمی (who’s afraid of Virginia woolf?») یان پێشکەش کرد لە ساڵی 1966.
4- ریتشارد گیر وجۆلیا رۆبێرتس
دوو لە سەرنج راکێشترین فیلمی رۆمانسی کلاسیکییان پێشکەش کرد ئەوانیش «Pretty woman»، و»Runaway bride».
5- برادلی كۆپ وجینێفر لۆرانس
هەردووکیان بوونی پەیوەندیی خۆشەویستیی نێوانیان رەت کردەوە، بەڵام دواتر پەیوەندییەکەیان ئاشکرا بوو دوای بەشداری کردنیان لە فیلمەکانی «silver linings playbook»، «Serena» و «American hustle».
6- كیانو ریڤز وساندرا پۆلۆک
ساڵی 1994 لە فیلمی «Speed» بەشدارییان کرد کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا و بوون بە بەناوبانگتری دووانەی ئەو کاتە، دواتر لە فیلمی «The lake house»، کارەکەیان دووبارە کردەوە.
7- جاك جیلنهال وئان هاساوای
رۆڵەکانیان زیاتررۆمانسی بوون بەتایبەتی لە هەردوو فیلمی « Brokeback mountain»، و»Love and other drugs».
8- تۆم هانكس ومیگ راین
تا ئێستاش جەماوەر سەیری فیلمەکانیان دەکات، چونکە بەناوبانگترین دوانەی هۆڵیۆدن، پێکەوە فیلمەکانی «joe versus the volcano» ساڵی 1990، وفیلمی «Sleepless in Seattle» ساڵی 1993، دواتر فیلمی «You’ve got a mail» لە ساڵی 1998 پێشکەش کرد.
9- ئادەم ساندلر ودرۆ باریمۆر
پێکەوە سێ فیلمیان پێشکەش کرد یەکەمیان «the wedding singer» لە ساڵی 1998، «50 first dates» لە ساڵی 2004، دواتر فیلمی «Blended».
10- ئۆلل رۆد وریس ویزیرسپۆن
وایان لە جەماوەر کرد کە ئەوان دووانەیەکی راستەقینەن دوور لە چاوی کامیراکان، بەتایبەتی دوای بەشداری کردنیان لە فیلمەکانی « Overnight Delivery»، و «How do you know» لە ساڵی 2010.
سەرچاوە (مصراوی)
Top