شارۆخان بە پێنج فیلم بۆڵیۆد لە كۆرۆنا رزگار دەكات

شارۆخان بە پێنج فیلم بۆڵیۆد لە كۆرۆنا رزگار دەكات
دوای ئەوەی لە ساڵی 2020 ڤایرۆسی كۆرۆنا بە گشتی زەبرێكی كوشندەی لە بازاڕی سینەما دا، لە ئێستادا بەرهەمهێنەران و ئەكتەران هەوڵ دەدەن كە كاریگەرییەكانی كۆرۆنا لەسەر سینەما كەم بكەنەوە، بەتایبەتی لەرووی داراییەوە.
شارۆخان كە یەكێكە لە ئەستێرەكانی بۆڵیۆد و ناوبانگی گەیشتۆتە هۆڵیۆدیش و هەمیشە فیلمەكانی مایەی رەزامەندیی جەماوەر بوون، لە ئێستادا خۆی ئامادە دەكات بۆ وێنەگرتنی پێنج فیلمی نوێ لە كۆی چەندین فیلمی دیكە كە پێشكەشی كرابوون، بەڵام ئەو رەزامەندی لەسەر ئەو پێنج فیلمە داوە كە بەم شێوەیەیە:
- شارۆخان و كاران جوهار كۆ دەبنەوە لە فیلمێكی نوێدا كە لەم مانگە نمایش كرا، ئەمەش یەكەم دەركەوتنی كاریانە دوای ئەوەی لە كوشتنی سۆشانت رابۆت ئەكتەری لاو تێوەگلا بوو.
- فیلمی (Pathan)، ئەمە دووەمین فیلمی شارۆخان دەبێت كە رۆڵی پاڵەوانی سەرەكیی تێدا دەبینێت.
- فیلمی دۆم 4 یەكێكە لە بەشەكانی زنجیرە فیلمی (دۆم) كە لە بۆڵیۆد ناوبانگێكی زۆری هەیە، و پێشتر چەندین ئەكتەری دیكە بەشدارییان تێیدا كردووە و بەشی یەكەمی لە ساڵی 2006 نمایش كراوە.
- دۆن 3 ئەویش فیلمێكی ئەكشنە و تەواوكاری زنجیرە فیلمەكانی (دۆن)ـە و فەرحان ئەختار شان بە شانی شارۆخان بەشداریی تێدا دەكات، بەشی یەكەمی ئەم فیلمە لە ساڵی 1978 بەرهەمهێنراوە.،
- براهماستر، بڕیار وایە ئەم فیلمە لە مانگی دیسێمبەر نمایش بكرێت و، هەر یەكە لە رانبیر كابۆر و عەلیا بهات بەشداریی تێدا دەكەن، بەڵام شارۆخان رۆڵی پاڵەوانی سەرەكیی تێدا نابێت.
سەرچاوە: الجزیرە نیت
Top