نهێنیی جوانیی ئەلیكساندرا

نهێنیی جوانیی ئەلیكساندرا
ئەلیكساندرا داداریۆ بە یەكێك لە جوانترین كچە ئەكتەرەكانی هۆڵیۆد دادەنرێت، ئەم كچە تەمەن 34 ساڵییە بە نموونەی جوانی و كاریگەر نەبوونی بە تەمەنەوە دەناسرێت، بە جۆرێك زۆر لە كچان هیواخوازن هاوشێوەی ئەلیكساندرا بتوانن پارێزگاری لە جوانیی خۆیان بكەن.
ئەلیكسلندرا لە دیمانەیەكی رۆژنامەوانیدا دەربارەی پاراستنی جوانی رایگەیاند: پاراستنی جوانی و لەشێكی رێك و تەندروست كارێكی ئەستەم نییە، بەڵام پێویستی بە كات و مەشق و خواردنی تەندروست هەیە. ئەلیكساندرا لەو بارەوە زیاتر دەڵێت: جوانی دیارییەكی خوداییە بۆ ئافرەتان، بۆیە پێویستە ئەو دیارییە باش بپارێزن بۆ ئەوەی بەردەوام بێت، یەكێك لە هۆكارەكانی جوانیی من ئەوەیە كە بەردەوام گوێ لە مۆسیقا دەگرم، چونكە مۆسیقا كاریگەریی لەسەر لەشی ئافرەت بە رێكخستنی ریتمی جووڵە هەیە، ئەویش بە هۆی ئەو شەپۆلانەی لە ئامێرەكانی مۆسیقاوە دەر دەچن و گونجاندێك درووست دەكەن لە نێوان هەناسەدان و خێرایی لێدانەكانی دڵ و حاڵەتی دەروونیدا، لەلایەكی دیكەوەمۆسیقا هۆكارێكی سەرەكییە بۆ نەهێشتنی خەوزڕاندن.
ئەو كچە ئەكتەرەی هۆڵیۆد دەربارەی كارە گرنگەكانی كە رۆژانە ئەنجامی دەدات، لەبارەی ئەنجامدانی وەرزشەوە دەڵێت: جگە لە سوودە گشتییەكانی وەرزش پزیشكەكان پێیان راگەیاندم كە ئەو ئارەقەی لە ئەنجامی وەرزشەوە لەشی مرۆڤ دەری دەدات، دەبێتە هۆی ئەوەی كە مادە ژەهرینەكانی نێو لەش لەناو بچن و خانەكانی بە گەنجی بمێننەوە، چونكەخوێن پڕ دەبێت لە ئۆكسجین. ئەلیكساندرا ئەوەشی ئاشكرا كرد كە یۆگای گەرم یەكێكە لە وەرزشە گرنگ و خۆشەویستەكانی ئەو و پێی وایە سوودی زۆری بۆ عەقڵ و جەستە هەیە، بۆیە هەوڵ دەدات رۆژانە یەك كاتژمێر بۆ ئەو وەرزشە تەرخان بكات.
سەرچاوە :www.ida2at.com
Top