کۆمەڵە شیعری (وەرزەکان) بۆ منداڵان چاپ و بڵاو کرایەوە

کۆمەڵە شیعری (وەرزەکان) بۆ منداڵان چاپ و بڵاو کرایەوە
نوێترین بەرهەمی عەباس زەندی نووسەر و ڕۆژنامەوانی خەڵکی شاری سنە، بەناوی "وەرزەکان" کە کۆمەڵە شیعرێکە تایبەت بە منداڵان و مێرمنداڵان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە.

"وەرزەکان" کتێبێکە بۆ منداڵان و مێرمنداڵانی کورد، بە زمانی کوردی و لە ژانری شیعردا نووسراوە. ئەم کتێبە 16 لاپەڕەیە بە 25 وێنە رازاوەتەوە و تایبەتە بە وەرزەکان و تایبەتمەندییان، و ئەوەی کە لە کوردستان چوار وەرزی ساڵ بە جوانی دەردەکەوێت، باس دەکات.

نووسەر و وێنەکێشی ئەم کتێبە "عەباس زەندی" و بە هاوبەشی لەلایەن هەردوو دەزگای چاپەمەنیی "ویهان و مانگ"ەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

عەباس زەندی خەڵکی شاری سنە و خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری و مامۆستا و دامەرزێنەری هۆڵی وەرزشیی "نەبەز" بووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

عەباس زەندی خاوەنی چەند بەرهەمێکی دیکەیە، بەشێک لەوانە نووسەر و نیگارکێشی خۆی بووە و بۆ چەند کتێبیش وێنەی کێشاوە و پێشتر لە رۆژهەڵاتی کوردستان چاپ و بڵاو کراوەتەوە، بۆ نموونە؛ "خوا لە کوێیە، مشک و پشی، سەگەڕەش و کاکە شوان، جووجەڵە زەردە، قۆخ، یادی بەخێر ئەو رۆژانە، داد و بیداد".

عەباس زەندی ئێستا لەگەڵ بنەماڵەکەی پەناخوازە لە تورکیا نیشتەجێن.

basnews
Top