دینا بە ستایڵێكی نوێوە دەردەكەوێت و دەڵێت ئاگادار بن

دینا بە ستایڵێكی نوێوە دەردەكەوێت و دەڵێت ئاگادار بن
خانمە گۆرانیبێژی كورد دینا, بە ستایلێكی نوێ و تەواو جیاواز دەركەوتەوە .

دینا لە نوێترین دەركەوتنیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا دەردەكەوێت داوا دەكات لە كاتی چوونە دەرەوە پێویستە هەمووان ماسك بەكاربهێنن و پابەندی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندرووستی بین .

هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكەیدا وەكو ئاگادارییەك و پێچەوانەی ساڵی پار, دینا دەلێت (ئاگاداری 1ی نیسان بن.. هیوادارم كەستان نەكەونە داوی یەكی نیسانەوە بە هەواڵی لەناكاو) .

1ی نیسانی هەموو ساڵێك ناسراوە بە ڕۆژی(هەواڵی ناڕاست) لە سەرانسەری جیهان خەڵكی بۆ خۆشی هەواڵێكی ناڕاست دەدەن و لە دواییدا ڕاستیەكەی دەڵێن, ساڵی ڕابردوو دینا لەو ڕۆژەدا ئاماژەی بەوەدا كە ئەو بە یەكجاری واز لە كاری هونەری دەهێنێت, بەڵام بۆ ڕۆژی دواتر ڕایگەیاند كە ئەوە گاڵتەی یەكی نیسان بوو و تەنها بۆ خۆشی ئەو هەواڵەی بڵاوكردەوە .
Top