كایڵی جێنەر نیو ملیۆن دۆلار دەبەخشێت

كایڵی جێنەر نیو ملیۆن دۆلار دەبەخشێت
دوابەدوای ناوهێنانی بە كەسێكی ڕەزیل لە هەفتەی ڕابردوودا, (كایڵی جێنەر) خانمە مۆدێڵ و ئەستێرەی شاشەی ئەمریكی وەڵامی توندی ئەو كەسانەی دایەوە كە وەك كەسێكی ڕەزیڵ ناویان هێنا, ئەویش بە هۆی ئەوەی كە كایڵی سەرەڕای دەوڵەمەندییەكەی بەڵام بە بڕی 5هەزار دۆلار ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ هاوكاری كردنی مەیكەپ ئارتێستێك كە پێویستی بە هاوكاری هەبوو, بەڵام دەرئەنجام كەوتە بەر ڕەخنەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و وەكو كەسێكی ڕەزیڵ ناویان برد .

لە ئێستادا (كایڵی جێنەر)ی بچووكترین یەك لە ئەندامانی خێزانی كارداشیان و دەوڵەمەندترین لە نێویاندا, بڕی نیو ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بەخشی وەكو هاوكارییەك بۆ ئەو كەسانەی كە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بوون, بەخشینی ئەم بڕە پارەیە بۆ بونیادنانی بەشێكی نوێ دەبێت لە ڕووبەرێكی بەرفراوانی لە نەخۆشخانەی(monroe carell junior)ی منداڵان لە شاری (ناشڤێڵ)ی ویلایەتی تێنێسی كە تایبەتە بە تووشبوانی شێرپەنجە .

بەخشینی ئەم بڕە پارەیە لەلایەن كایڵی جێنەرەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەیوەندییە خێزانییەی لەگەل كەسێك بەناوی(هاری هیدسۆن) كە یەكێكە لە هاوڕێ و نزیكەكانی كایڵی, لە ساڵی 2013 دەردەكەوێت هاری تووشی شێرپەنجە بووە, بۆیە لەو كاتەدا كایلێ جێنەر هاوكاری دەكات كەبەمەش یەكتر ناسینیان دەبێتە هۆكارێك بۆ هەنگاونان بەرەو یارمەتیدانی كەسانی دیكەی تووشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە .
Top