دوا لیپا بە زیاد لە 200 كامێرا وێنە دەگرێت

دوا لیپا بە زیاد لە 200 كامێرا وێنە دەگرێت
خانمە مۆدێلی پێشوو و گۆرانیبێژی جیهانی(دوا لیپا)چەند وێنەیەكی نوێی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە .

هەر وەكو لە وێنەكاندا دیارە كە دوا لیپا لە نێو چەندین كامێراوە لە نێو ستۆدیۆ دەردەكەوێت, هەروەها دوا لیبا لەسەر پۆستەكەی ئاماژەی بەوەداوە كە زیاد لە 200 كامێرا بەكار هاتووە بۆ تۆماركردنی وێنەیەكی سێ ڕەهەندی ئەمەش بۆ وەرگرتنی شێوەی تا لە مۆزەخانەی مەدام تۆسۆ پەیكەرێكی مۆمیی بۆ درووست بكرێت, كە بڕیارە هەر ئەمساڵ پەیكەرەكەی لە مۆزەخانەی مەدام تۆسۆ دابندرێت .

دوا لیپا كە بەڕەچەڵەك خەڵكی ئەلبانیایە لە ساڵی 1995 لەدایك بووە, ماوەیەكی كەم وەكو خانمە مۆدێل كاری كرد و لەدواییدا چووە نێو بواری گۆرانی و میوزیك, ساڵی 2015 لەگەڵ گروپی وارنەر میوزیك گرێبەستێكی واژوو كرد كە بەمەش یەكەم ئەلبۆمی گۆرانی بڵاوكردەوە .
Top