هۆنیا كەمال تەمەنی خۆی ئاشكرا دەكات

هۆنیا كەمال تەمەنی خۆی ئاشكرا دەكات
كچە گۆرانیبێژی كورد(هۆنیا كەمال) لە نوێترین دەركەوتنیدا لە یەكێك لە كەناڵە كوردییەكان چەند زانییەرییەكی دەربارەی خۆی خستە ڕوو .

هۆنیا كەمال دەربارەیێ گۆرانی(خەیاڵی تۆ) كە بەم دواییە بە شێوەیەكی جیاوزو بە ڤیدیۆ كلیپ بڵاویكردەوە ڕایگەیاند كاتی سەرەتای بینینی مارەكە كەمێك ترسی لێ هەبوو بەڵام دواجار بە ئاسایی توانی مارەكە هەڵبگرێت و لە ڤیدیۆ كلیپەكە بەكاری بهێنێت .

هۆنیا لە پرسیاری پێشكەشكارەكە لەسەر تەمەنی دێتە وەڵام و دەڵێت كە ئەو تەمەنی 21 ساڵە, لە بەشێكی دیكەی پرسیارەكان بەرزی باڵای ئاشكرا دەكات و دەڵێ كە 156 بۆ 157 سانتییە, هەروەها هۆنیا كەماڵ ڕایگەیاند كە ئەو خۆشەویستی هەیەو ئێستا لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە .

سەبارەت بە درووستكردنی گۆرانی دوێت هۆنیا گوتی كە بەرهەمێكی دوێتی بەدەستەوەیەو بێ ئەوەی ناوەكەی ئاشكرا بكات لە هونەرمەندانی پیاو كەسێك هەیە كە دوێتی لەگەڵدا دەكات, سەبارەت بە هونەرمەندی ئافرت هۆنیا كەمال ئاماژەی بەوەدا كە زۆر حەز دەكات لەگەڵ خانمە هونەرمەند (چۆپی فەتاح) دوێت بكات .

هەروەها لە درێژەی قسەكانیدا هۆنیا كەمال دەربارەی كاری نوێ ڕایگەیاند كە گۆرانی نوێی هەیەو لە داهاتوودا بڵاویان دەكاتەوە, كە بەرهەمێكیان بە زمانی ئینگلیزی دەبێت .
Top