لە شەوانی رەمەزان (شێر و خەت)ی لوقمان غەریب میوانتان دەبێت

لە شەوانی رەمەزان (شێر و خەت)ی لوقمان غەریب میوانتان دەبێت
ناوەندی گاڤ بۆ بەرھەمھێنانی کاری تەلەفزیۆنی و سینەمایی کوردی بە سپۆنسەری کۆمپانیای دیناری عێراقی و کەناڵی دیمەن تیڤی لە سەرەتای ساڵی نوێوە سەرقاڵی بەرھەمھێنانی زنجیرە درامایەکی تەلەفزیۆنین بەناوی «شێر و خەت» کە (٣٠) ئەڵقەیە.ھەر ئەڵقەیەک بەسەر ھات و چیرۆکێکی سەربەخۆیە و پەیوەست نییە بە ئەڵقەکانی ترەوە.
ناوەڕۆکی زۆربەی ئەڵقەکان لە چیرۆکە تەنزئامێزەکانی نووسەری ناسراوی جیھانی «عەزیز نەسین »ەوە ئامادەکراوە و لوقمان غەریب کاری ئامادەکردن و سیناریۆ و دەرھێنانی بۆ کردووە ..
ئەم بەرھەمە بەبەشداریی ژمارەیەکی دیار لە ھونەرمەندانی ناسراو و خاوەن ئەزموونی کوردستان دیمەنەکانی تۆمار کراون لەوانە ھونەرمەندان عەبدولی حەمەجوان، ئەیام ئەکرەم، ئەحمەد ڕەوف، ڕێزان فەرەج، عەبدوڵای خەیات، شاناز محەمەد، شێرزاد پۆلیس، کەمال چالاک، بەھادین ھەڵەبجەیی، دێرین محەمەد، تەھا داراغایی، عەتا حەمە ساڵح، سالار ماھیر، ئەکرەم حەمە گوڵە، ھیوا ڕەئوف، ئاواز ڕەحیم، بروسک بەھادین، ھەروەھا کۆمەڵێک ئەکتەری لاوی بەھرەمەندیش تێیدا بەشدارن لەوانە ڕێدیار ئاوات، ئەمانی مەحمود، نیاز شەریف، ترێ شەریف، یاسین عومەر .
کارە ھونەرییەکانیش بەم شێوەیەن: سەرپەرشتیاری گشتی دلێر عومەر، پێداچونەوەی تێکست : بارزان سنجاوی، کامێرا : بەھمەن مەجید، یاریدەدەری دەرھێنەر : نڤار لوقمان، دەنگ : باوان حەمید مۆنتاژ و مێکساژ : دیار خەسرەو، سکرێپت و چاودێری: شایۆ یاسین، ماکئاپ ئارتیست: سۆما ماھیر، ڕووناکی: سان غەریب کەلەرین و پۆستەر : دیاکۆ دلێر، فۆتۆ ئارت و ڕیکلامی گشتی: نڤار لوقمان، بەڕێوەبەری لۆکەیشن: بروسک بەھادین.
چیرۆکەکانی ئەم درامایە باسی چەندین بەسەرھاتی واقیعی و ڕۆژانەی خەڵک دەکات،
بڕیارە شەوانە لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا لە کەناڵی دیمەن تیڤی لە دوو کاتی جیاوازدا پەخش بکرێت.
Top