دوای جیابوونەوەی كیم كارداشیان چارەنووسی (60) ملیۆن دۆلارەكە چی دەبێت

دوای جیابوونەوەی كیم كارداشیان چارەنووسی (60) ملیۆن دۆلارەكە چی دەبێت
راپۆرتە هەواڵەكان رایانگەیاند دوای جیابوونەوەی كیم كارداشیان و كانی میستی هاوسەری، كیم بڕیاری داوە لەو كۆشكە بژیت كە لە ویلایەتی كالیفۆرنیا درووست كردووە و نرخەكەی نزیكەی (60) ملیۆن دۆلارە واتە سەرەڕای جیابوونەوەشیان لە یەك خانوودا دەژین.
سەرچاوە هەواڵییەكە ئەوەشی روونكردەوە كە هۆكاری مانەوەی لە ماڵەكەی خۆیدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ژینگەیەكی جێگیردا پارێزگاری لە منداڵەكانی خۆی بكات دوای كۆتایی هاتنی رێوشوێنەكانی جیابوونەوەیان.
ساڵی 2014 كیم كارداشیان و هاوسەرەكەی ئەم كۆشكەیان بە بڕی (20) ملیۆن دۆلار كڕی دواتر چەند گۆڕانكارییەكیان تێیدا ئەنجامدا بە بڕی نرخەكەی (40) ملیۆن دۆلار بەمەش كۆی گشتی نرخی كۆشكەكەیان گەیشتە (60) ملیۆن دۆلار و لە ساڵی 2018ەوە بەو كۆشكەدا ژیانیان بەسەر بردووە.
بەرە لە ماوەیەك كیم كارداشیان بە فەرمی داوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەكەی كرد دوای ئەوەی بۆ ماوەیەك پەیوەندیی نێوانیان ئاڵۆز بوو و لە كۆتاییدا هەردوولا رازی بوون بەشێوەیەكی دۆستانە جیا ببنەوە و كیم ئەركی پەروەردە كردنی منداڵەكان دەگرێتە ئەستۆ.
سەرچاوە: https://www.alarab.com
Top