دیپیكا دەست لەكار كێشانەوەی لە پۆستی مامی ڕاگەیاند

دیپیكا دەست لەكار كێشانەوەی لە پۆستی مامی ڕاگەیاند
خانمە ئەكتەری دیاری هیندستان و ئەستێرەی بۆڵیوود(دیپیكا پادوكۆن) بە شێوەیەكی فەرمی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكایەتی ئەكادیمیای مۆمبای بۆ وێنەی ئەنیمەیشن ڕاگەیاند .

بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە ئێستادا بڵاوكراوەتەوە, دیپیكا پادوكۆنی تەمەن 35 ساڵ, دەست لە كاركێشانەوەی خۆی لە كارەكەی وەك سەرۆكی ئەكادیمیای مۆمبای بۆ وێنەی ئەنیمەیشن ڕاگەیاند, دیپیكا هۆكاری ئەم هەنگاوەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە ئێستا سەرقاڵە بە كاری نواندن و فیلمی سینەمایی, هەروەها دیپیكا لەسەر ئەم بڕیارەی ئاماژەی بەوەدا كە دەست لەكار كێشانەوەی كاریگەری نابێت لەسەر پەیوەندیی لەگەڵ ئەكادیمیاكە وە دوپاتی كردەوە كە ئەو پەیوەندییەیان تا هەتایە بەردەوام دەبێت .

ئەكادیمیای مۆمبای بۆ وێنەی ئەنیشمەیشن (mumbai academy of the moving image)كە كورتكراوەكەی پێی دەگوترێ(MAMI) دامەزراوەیەكە ساڵانە هەڵدەستێت بە سازدانی فێستیڤاڵی هونەری بۆ فیلمە سینەماییەكانی بۆڵیوود, دیپیكا پادوكۆن نزیكەی سێ ساڵ وەكو سەرۆكی ئەم ئەكادیمیایە دامەزرا, پێش هاتنی دیپیكا بۆ ئەو پۆستە (كیران راو) وەكو سەرۆكی ئەكادیمیاكە دامەزرابوو كە دەكاتە هاوژینی ئەستێرەی سینەمایی هیندستان (عامرخان) .
Top