جنێفەر لۆپێز و "ئەلێكس"ی هاوژینی بە شێوەیەكی فەرمی جیابوونەوە

جنێفەر لۆپێز و
دوای ئەوەی لە ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان چەندین هەواڵ دەربارەی جیابوونەوەی (جنێفەر لۆپێز) و (ئەلێكس رۆدریگێز) بڵاو بوویەوە, بەڵام دواجار(سەرچاوەكان ڕوون نین..ئێمە كار لەسەر چەند خاڵێك دەكەین ) لێدوانیان بو لە چەندین سەرچاوەی میدیایی .

بەڵام ڕۆژی پێنجەشەممە 15/4/2021 بە شێوەیەكی فەرمی خانمە گۆرانیبێژو ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی جنێفەر لۆپێز و ئەلێكس ڕۆدریگێز كۆتاییان بە پرۆسەی هاوسەرگیریەكەیان هێنا, ئەویش بە شێوەیەك كە هەردووكیان لە لێدوانێكی هاوبەشدا گوتیان(بۆمان دەركەوت كە وەكو هاوڕێ باشترين بۆ یەكتر..هەر بەو شێوەیەش دەمێنینەوە), هەروەها ئەم دوو هاوژینە دووپاتیان كردەوە كە ئەوان پێكەوە كار دەكەن و پاڵپشتی یەكتر دەكەن بۆ سەركەوتن لە كارو پڕۆژە هاوبەشەكانیان .

پێشتر هەر لە سەرەتای هاوسەرگیری جەی لۆ و ئەلێكس, ئەگەرێكی زۆر هەبوو كە پڕۆسەی هاوسەرگیریەكەیان ماوەیەكی كەم بخایەنێت و بە جیابوونەوە كۆتایی بێت, بۆیە مانگی ڕابردوو دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی جیابوونەوەیان, جنێفەر لۆپێز و ئەلێكس رۆدرێگیز لە ڕوونكردنەوەیەكدا وەڵامی ڕۆژنامەو میدیاكانیان دایەوەو گووتیان كە لەم سەردەمەی كۆرۆنادا بارودۆخەكە گونجاو نییە بۆ گەشت و یەكتر بینیان ئەمەش لە كاتێكدا بوو كە ئەوان سەرقاڵ بوون بە كارەكانیان لە دوو شوێنی جیاوزدا (جەی لۆ) لە كۆماری دۆمینیكان و (ئەلێكس) لە میامی .
Top