ڕێكڵامەكەی مێریام فارس ڕەخنەكانی پێشووی بۆ گەڕاندەوە

ڕێكڵامەكەی مێریام فارس ڕەخنەكانی پێشووی بۆ گەڕاندەوە
خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی(مێریام فارس) بە نوێترین ڕێكڵامی كە تایبەتە بە وڵاتی میسڕ سەركەوتنێكی تۆمار كرد, بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ڕەخنەیەكی زۆری ئاراستە كرا .

مێریام فارس لە كارێكی نوێیدا لە گەڵ ئەكتەری میسری (ئەسر یاسین) پێكەوە ڕێكڵامێكیان ئەنجامدا كە تایبەتە وڵاتی میسڕ, سەرەڕای سەركەوتن لەو كارە بەڵام لە دواییدا ئەم كارەی مێریام بە پێچەوانەوە كاردانەوەی زۆری لێكەوتەوە, ئەویش بە جۆرێك كە بەشێك لە هونەرمەند و كەسایەتییەكانی نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان قسەیەكی كۆنی مێریام فارسیان كردە كۆمێنتی وەڵامدانەوەی .

ساڵی 2019 لە فێستێڤاڵێكدا لە وڵاتی مەغرب مێریام فارس لە نزیكەوە وەڵامی چەند پرسیارێكی ڕۆژنامەوانانی دایەوە, بۆ پرسیاری ئەوەی كە بۆچی لە میسر كاری هونەری ئەنجام نادات و چالاكییەكی هونەری تایبەت بە وڵاتی میسر ناكات, مێریام فارس بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەڵێت: (بە تێپەڕبوونی كات گەورەتر بووم وە زیاتر پێشكەوتم لە هونەر, بۆیە داواكارییەكانم زیاتر بوونە كە ئەمەش قورسە لەسەر وڵاتی میسر), لەو كاتەدا ئەم قسەیەی مێریام بووە قسەی بەشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵاتییەكان و هێرشی توندیان كردە سەر, بەڵام لە دواییدا مێریام فارس ڕوونكردنەوەیكی بڵاوكردەوەو داوای لێبووردنی كرد و قسەكەی خۆی شیكردەوە, بەڵام سەرەڕای قبووڵكردنی لێبووردنەكەی لەلایەن سەندیكای میوزسیان و هونەرمەندانی میسر هێشتا ئەو لێدوانەی ڕابردووی مێریام لای بەشێك لە هونەرمەند و خەڵكی میسر لەبیر نەكراوە .
Top