هونەرمەندێكی دیاری شاری كەركوك كۆچی دواییكرد

هونەرمەندێكی دیاری شاری كەركوك كۆچی دواییكرد
هونەرمەندو میوزیكژەنی دیاری شاری كەركوك(نازم عەلی) كۆچی دوایی كرد .

ڕۆژی پێنجشەممە 22/4/2021 میوزیكژەنی دیاری كورد (نازم عەلی كاكەیی), بەنەخۆشی كۆرۆنا لە وڵاتی سوید كۆچی دوایی كرد .

نازم عەلی كاكەیی, لەدایكبووی گوندی "زەنقەر"ی شاری كەركوكە, یەكێكە لە هونەرمەندو میزیكژەنە دیارەكانی شاری كەركوك, ساڵی 1974 لە شاری بەغدا خوێندنی پەیمانگای هونەرە جوانەكان تەواو دەكات, ساڵی 1996 ڕوو دەكاتە دەرەوەی كوردستان و لە وڵاتی سوید ژیان بەسەر دەبات, نازم عەلی توانی لەگەڵ ژمارەیەك هونەرمەندی بەناوبانگ كاری هونەری ئەنجام بدات و لە ئاهەنگەكانیاندا میوزیك بژەنێت لەوانەش یاس خزر و كازم ساهر و سەعدون جابر و دەیان هونەرمەندی دیكە .
Top