نیكۆڵ كیدمان: كەسێكی خۆپەرست نیم

نیكۆڵ كیدمان: كەسێكی خۆپەرست نیم
خانمە ئەكتەری ئوسترالی نیكۆڵ كیدمان رایگەیاندن كە ئەوانەی خاوەن كەسایەتییەكی نەرجسین دەبنە هۆی تێكدانی ژیانی خۆیان و كەسانی دەورووبەریان و پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانیان لەگەڵ دەورووبەریان.
لە دوایین فیلمی خۆیدا نیكۆڵ رۆڵی شاژنێكی ئێرلەندی دەبینێت، لەم بارەیەوە رۆژنامەی (شرق الاوسگ)ی لەندەنی پرسیارێكی ئاراستەی نیكۆڵ كرد، كە ئایا ئەویش خاوەنی ئەو كەسایەتییەیە، لە وەڵامدا بە تەواوی ئەوەی رەت كردەوە و گوتی: «من خۆپەرست نیم بەپێچەوانەی ئەو كەسانە كە رەفتارەكانیان دبێتە هۆی تێكدانی پەیوەندییەكانیان، بە جۆرێك ناتوانن لەگەڵ كەسدا كۆك بن، هەروەها زۆر بە زەحمەت كاریان دەست دەكەوێت و پەیوەندییان لەگەڵ دەوروبەریان باش نییە، من كەسێكی كۆمەڵایەتیم و حەز بە كەشوهەوای كاری هەرەوەزی و تێكەڵاوی دەكەم، بۆ ئەوەی لە هەموو كەسانی دەوروبەرم نزیك بم، چونكە ئەكتەر پێویستە بزانێت چۆن خۆی لەگەڵ كۆمەڵگەدا دەگونجێنێت».
نیكۆڵ كیدمان ئاماژەی بەوە كرد كە لە ئێستادا كچە گەورەكەی دەستی بە كاری دەرهێنان و نووسینەوەی سیناریۆ كردووە، زۆریش خۆشحاڵە بە كارەكەی، بۆیە داوای یارمەتی لە من و خوشكەكانی ناكات و حەز ناكات لە پرۆژەكانیدا نواندن بكەین و دەیەوێ پشت بە تواناكانی خۆی ببەستێت و سەربەخۆ بێت لە كارەكەیدا.
سەبارەت بە ئامادەبوو نی كچەكانی لە شوێنی وێنەگرتنی فیلمەكانیدا نیكۆڵ گوتی: «من حەز دەكەم بەردەوام بم لە نواندن و خۆشم كارەكانم هەڵبژێرم، یان چۆن ئامادە بم لە كاتی وێنەگرتندا، بەرلە بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا هەمیشە كچەكانی خۆمم دەبرد بۆ شوێنی وێنەگرتن، چونكە پێموایە پاڵپشتیی خانەوادە بۆ هونەرمەند گەورەترین پاڵپشتی و هۆكاری سەركەوتنە، بەڵام بە هۆی پرۆتۆكۆڵەكانی روبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا ئێستا رێگا نادرێت كە منداڵەكانم لە شوێنی وێنەگرتن ئامادە بن».
سەرچاوە:
arabic.sputniknews
Top