سەمیر غانم و هاوژینەكەی تووشی پەتای كۆرۆنا بوون
لە ئێستادا لە بەشێك لە ڕۆژنامەو میدیا عەرەبییەكان بڵاوبووەتەوە كە باری تەندرووستی ئەم دوو كەسایەتییە ناجێگیرە, هەروەها هاتووە كە سمیر غانم و دەلال عەبدولعەزیز بەهۆی سەختی تووشبوونیان بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانە چارەسەری پزیشكی وەردەگرن, بەم هۆیەوە زاوایەكیان كە دەكاتە هاوژینی (دونیا سەمیر غانم), لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پۆستێكی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەدا كە هەردووكیان ڕەوانەی نەخۆشخانە كراون و چارەسەری پزیشكی وەردەگرن .
هەروەها لە ماڵپەڕی (ET بالعربي) هاتووە كە دەلال عەبدولعەزیز بەرلە تێكچوونی باری تەندرووستیی و مانەوەی لە نەخۆشخانە, لە دوو هەفتەی ڕابردوو تووشی پەتای كۆرۆنا بوو و خۆی لە ماڵەوە كەرەنتین كردبوو .