باوكی بریتنی سپێرز لە سكاڵاكانی بەردەوامە

باوكی بریتنی سپێرز لە سكاڵاكانی بەردەوامە
جێمی سپێرز باوكی خانمە ئەستێرەی ئەمریكی (بریتنی سپێرز) بە سكاڵایەكی یاسایی هەمووانی تووشی شۆك كرد .

جێمی لە دژی كچەكەی خۆی سكاڵایەكی بەرزكردەوەو لەدادگادا كۆمەڵێك بەڵگەو نووسراوی خستە پێش دادوەر, تاكو بتوانێت مافی خاوەندارێتی پارەو سامانەكەی بریتنی سپێرز بەدەست بهێنێت .

هەروەها جێمی بەجۆرێك وەسفی (بریتنی سپێرز)ی كردووە كە ئەو تووشی زەهایمەر هاتووەو شتی لەبیر ئەچێتەوە, لەم بارەیەوە لە چەند سارچاوەیەكەوە هاتووە كە جێمی سپێرز بەڵگەی نیشانداوە كە بریتنی تووشی زەهایمەر هاتووەو چارەسەری تەندرووستی وەرگرتووە .بەڵام بەشێك لە ڕۆژنامەوانان و میدیاكارانی ئەمریكا وەهای بۆ دەچن كە ئەمەش هەوڵێكە لەلایەن باوكیەوە بۆ دەستبەسەردا گرتنی پارەو سامانەكەی بریتنی سپێرز .

سەرەتای سەرهەڵدانی ئەم بابەتە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2008 كاتێك لە ڕۆژنامەو میدیا جیهانییەكان وەكو كەسێكی نەخۆش باسی بریتنی سپێرز دەكراو بەجۆرێك ناوی بڵاوبوویەوە كە باری دەروونی ناجێگیرە, هەروەها لە دواییدا كێشەكەی نێوان خۆی و باوكی بەجۆرێك ئاڵۆزبوون وەكو ناكۆكی و جۆرێك لە دژایەتی باسی لێوە بكرێت, ساڵی 2018 دادگا بڕیاریدا مافی خاوەندارێتی موڵك و سامانی بریتنی سپێرز وەربگرێتەوەو باوكی وەكو وەكیل هەژمار بكات كە ئەنجامەكەشی بێبەشبوونی بریتنی بوو لە سامانەكەی كە لەو ماوەیەدا نەیدەتوانی ڕاستەوخۆ مامەڵە بە پارەو سامانەكەی خۆیەوە بكات .
Top