سامسۆنگ خەڵاتی پابەندبوونی دامەزراوەیی"Energy Star"لە ئاژانسی پاراستنی ژینگەی ئەمریکاوەردەگرێت

سامسۆنگ خەڵاتی پابەندبوونی دامەزراوەیی
ئاژانسی ئەمریکی پاراستنی ژینگە - EPA-ئەمڕۆ خەڵاتی پابەندبوونی دامەزراوەیی"ئەستێرەی ووزە"ENERGY STAR بەخشیبەکۆمپانیای سامسۆنگ ، لە پێزانیندا بۆ پابەندبونی درێژخایەن و فرە بواری، و بۆ پابەندبوونی بە پێشەنگی و هاوبەشی لەگەڵ " ENERGY STAR" و هەوڵەکانی بۆ کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.ئاژانسەکە باوەڕی وایە کە چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا پێویستی بە کۆمپانیاکانە کە شێوازێکی گشتگیرپەیڕەوبکەن، لە کاتێکدا ئەم خەڵاتە ناوازەیەدەبەخشرێت بۆڕێزلێنان لەو کۆمپانیایانەی کە لە تەواوی ئامانجی پرۆگرامی (ENERGY STAR) ی ئاژانسی پاراستنی ژینگە کار دەکەن لە بواری کارایی ووزەدا. سامسۆنگ لە ساڵی 2021 دا تاکە کۆمپانیایە کە خەڵاتەکە دەباتەوە وشایەنی باسە کە کۆتاجار پێش نۆ ساڵ ئەم خەڵاتە دابەش کراوە.
خەڵاتی پابەندبوونیدامەزراوەییپێشکەش کرا بۆ پێزانینی ئەو پەیوەندییە بەهێز و بەسوودەی نێوان سامسۆنگ و بەرنامەکەدا هەیە، لە ئەنجامدا هەشت خەڵاتی"نایابی بەردەوام" وەک باشترین هاوبەشی ساڵ لە ساڵی 2013ەوە پێشکەش کرا ، کیئەس چوی سەرۆک و بەڕێوەبەری کۆمپانیای سامسۆنگبۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانلە باکوری ئەفریقیا ڕایگەیاند:"سامسۆنگ پابەندە بە بەشداریکردن لە کەمکردنەوەی گۆڕانی کەشوهەوا لەڕێگەی بەرهەم و کردارەکانمان و بەرنامەکانمان، بە تایبەت لە بواری کارایی ووزەدا.وە ئێمە شانازی دەکەین بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتەناوازە وتایبەتە، لە کاتێکدا ئێمە پابەندین بە بەردەوامیدان بە بەرزکردنەوەی کاراییووزە وەک لایەنێکی گرنگی هەوڵەکانمان بۆچارەسەرکردنی گۆڕانکاری کەشوهەوا".
لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بەردەواملە کارایی و گۆڕانکاریی بەردەوام لە دابەشکردن و پیشەسازی کردن و چاککردن و دووبارە بەکارهێنانەوە "ڕیسایکلین"دا، سامسۆنگکاردەکات لەسەر کەمکردنەوەی کاریگەری ئەو ئامێرانە کە کڕیاران بەکاری دەهێنن. لەساڵی 2009 ەوە هەوڵەکان بۆ باشترکردنی کارایی بەرهەمەکانیسامسۆنگلەڕێگەیبەکارهێنانی بەرهەمەکانیەوە یارمەتیدەربوون بۆ ڕێگری کردن لە دەردانی 270 ملیۆن تۆن لەدووانەئۆکسیدی کاربۆن.ئەم کەمکردنەوەیە زیاتر لە دوو هێندەی بڕیدەردانی گازەکان دەکات کە بۆ دروستکردنی ئەو بەرهەمانە پێویستە لەهەمان ماوەدا.سامسۆنگ لە ساڵی 2020 دا 303 مۆدێلی لەسەر بنەمای ""Energy Star"" گەشەپێدا، لەوانە 100٪ ی تابلێت و ئامێری شوشتن کەدەرگایان لە پێشەوەیە و ئامێری شوشتنی قاپەکان، و 86٪ی ساردکەرەوەکان، و78٪ی ئامێری شوشتن کەدەرگایان لە سەرەوەیە،و 54٪ی جلوبەرگ وشککەرەوەکان بوو، کە سەرجەمیان بڕوانامەی "Energy Star"* یان پێبەخشراوە . هەروەها سامسۆنگ لەڕێگەی بەرهەمی نوێ و داهێنەرەکانی پەرە بە کارایی ووزە دەدات، لەوانەساردکەرەوەکانی نەوەی داهاتوو کە خەڵاتی تەکنەلۆژیایپەرەپێدانی بۆ ئامێرەکانیفشاری پێشکەوتوولە ساڵی 2020 دا بردەوە.
سامسۆنگ هەروەها پابەندە بە کەمکردنەوەی کاریگەری کەشوهەوا لەکارەکانی دا. و پەیوەست بە جێبەجێکردنی پابەندیەکانی لە ساڵی2018دا، کۆمپانیای سامسۆنگ 100٪ ووزەی نوێکراوە"Renewable energy" لە شوێنی کاری خۆی لەولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاو چین و ئەوروپابەکاردەهێنێت. له ئەنجامدا بوو به یەکەم له بەرنامەی"هاوبەشی ووزەی سەوز"ی ئاژانسی پاراستنی ژینگە، وە هەروەهاسامسۆنگلەگەڵ هەمانئاژانس دا هاوبەشی کردووە بۆ بەشداری کردن لە گەشەپێدانیڕووبەری کرێگرتە"Tenant Space"لە میانەی بەرنامەی"Energy Star" ، ئەوەش چارەسەرێکی داهێنەرانە بۆ بەڕێوەبردنی ووزە لەڕووبەری بینایی بەکرێگیراو، کەدەکرێت کارایی پیشەسازی باشتر بکات.وە هەریەک لە "سامسۆنگ 837"و سەنتەری جیهانی بازاڕکردن بۆ نایابی لە شاری نیویۆرکو سەنتەری چارەسەری سامسۆنگ لە واشنتنی پایتەخت و سەنتەریڕاژەی بەشداربوانلە سیمپسۆنڤیللە کارۆلینای باکوور و سامسۆنگ لە پلانۆلە تەکساس ، هەژمار دەکرێن بەو ناوچانەی کە لە لایەن"Energy Star"دانیان پێدانراوە و وەک چارەسەرێکن بۆ "Tenant Space". و ئەم هاوبەشییە پابەندبوونی کۆمپانیاکەلە کەمکردنەوەیکاریگەری ژینگەییلەشوێن کارەکانیان و هەروەها بەرهەمەکانی دەردەخات .
مارک نیوتن، سەرۆکی بەشی"بەڕێوەبردنی بەردەوامی" ی سامسۆنگ لە ئەمریکای باکوور، ڕایگەیاند:"ئێمە زۆر دڵخۆشین بەوەرگرتنی ئەم دانپێدانە لە لایەنئاژانسی پاراستنی ژینگەوە.و ئێمە بەردەوام دەبین لەزیادکردنی هەوڵەکانمان لە بواری"بەردەوامیدان" لە سەرانسەری وڵاتدا، بەتایبەت کە باوەڕمان بە گرنگیپشتگیریکردن لە دەستپێشخەرییەکان هەیە کەکاریگەی گۆڕانی کەشوهەوا کەم دەکاتەوە و بەو نەریتە بازرگانیانە کە دواڕۆژێکی تەندروست بۆ هەمووان مسۆگەر دەکات".
مایکڵڕیگان، بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی ژینگە، وتی:"هاوبەشەکانی براوەی خەڵاتی"Energy Star" جیهان دڵنیادەکەنەوەلەپێشکەش کردنی چارەسەریڕاستەقینە بۆ کەشوهەوا، سودێکی باشی بازرگانیش مسۆگەر دەکات و گەشەی کار بەرز دەکاتەوە. ئەوە ئەو شتەیە کە چەندین ساڵە زۆربەیان ئەنجامیان داوە،تا ببنە ئیلهامێک بۆمان بۆ پابەندبوون بەئاراستەی چارەسەرکردنی قەیرانی کەشوهەوا و بەرەو ئابوورییەکی ووزەی پاک و بێگەرد"
لە کاتێکدا خەڵاتیپابەندبوونی دامەزراوەیی"Energy Star پێزانینە بە دەستکەوتە کەڵەکەبووەکانی کۆمپانیای سامسۆنگ ، هاوکات بانگەوازێکە بۆ کاری زیاتر، داوا لەبراوەی خەڵاتەکە دەکات بەردەوام بن لە پێشکەوتن لەمبوارەدا و دانانی ستانداردێک بۆکۆمپانیاکانی تری پیشەسازی تا پابەند بن پێوەی. سامسۆنگ پابەندە بە بەردەوامیدان بە هاوبەشییە کاریگەرەکانی لەگەڵئاژانسی پاراستنی ژینگە و"Energy Star " و لە ساڵانی داهاتوودا دەڕوانێتە هاوبەشی کردن لەگەڵ هاوتا پیشەسازییەکانی و ڕکابەرەکانی لە کۆمپانیاکان لەم پیشەسازیەدا بۆ هێنانە دی گۆڕانکاریخواستراو لەڕێگەی کارایی ووزە و کەمکردنەوەیمەترسی گۆڕانی کەشوهەوا.
*جێبەجێ دەکرێت لەسەر ئەو ئامێرانەی سامسۆنگ کە لە ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکادەفرۆشرێن.
Top