وێڵ سمیس بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوتەوە

وێڵ سمیس بە شێوەیەكی جیاواز دەركەوتەوە
ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود(وێڵ سمیس) بە نوێترین وێنەی هەوادارانی تووشی شۆك كرد .

وێڵ سمیس وێنەیەكی نوێی لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە, بەڵام ئەوەی كە زیاتر جێی سەرنج بوو وێڵ سمیس بەلەشێكی جیاوازەوە دەركەوت, پێچەوانەی ئەو ئەستێرەی كە لە فیلمەكانیدا خاوەن لەش و لارێكی ڕێكە, هەروەها وێڵ سمیس لەسەر وێنەكە نووسیویەتی: لەگەڵتاندا ڕاستگۆ ئەبم..من لە ژیاندا خراپترین بارودۆخدام .

ئەم وێنەیە كە زیاد لە 6 ملیۆن ڵایكی كۆكردەوە, بەشێكی زۆر لە هەوادارانی وێڵ سمیس بەبینینی بەكێشێكی زۆر و وورگێكی گەورە تووشی شۆك بوون .

هەروەها لە پۆستێكی دیكەدا كە بریتی بوو لە كورتە ڤیدیۆیەك وێڵ سمیس سەبارەت بە زیادبوونی كێشی هۆكارەكەی گەڕاندەوە بۆ مانەوەی لە ماڵدا بەهۆی كەرەنتینەو بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا .
Top