چۆپی فەتاح بەرهەمێكی گۆرانی دەكاتە جەژنانە

چۆپی فەتاح بەرهەمێكی گۆرانی دەكاتە جەژنانە
خانمە هونەرمەندی كورد (چۆپی فەتاح) لە نوێترین دەركەوتنیدا لە تۆڕی میدیایی "ڕووداو" چەند زانیارییەكی نوێی خستەڕوو و بەرهەمێكی نوێی كردە جەژنانە بۆ هەوادارەكانی .

چۆپی فەتاح لە نوێترین دەركەوتنیدا باسی نوێترین بەرهەمی گۆرانی خۆی كرد, چۆپی ئاماژەی بەوەدا كە ئەم گۆرانییەی بەرهەمێكی تەواو جیاواز دەبێت, ئەویش بەهۆی ئەوەی كە ئاوازدانەرو هونەرمەندی گەورەی كورد (زیاد ئەسعەد) ئاوازەكەی ئامادەكردووە .

هەروەها لەبارەی ڕەوشی تەندرووستی زیاد ئەسعەد, چۆپی زیاتر گوتی كە باری تەندرووستی جێگیرەو لە ئێستادا بەردەوامە لە كاری هونەری .

چۆپی فەتاح لەبارەی ئەم بەرهەمە نوێیەی ئاماژەی بەوەدا كە ئاوازدانەر (زیاد ئەسعەد) تێكست و ئاوازەكەی ئامادەكردووە .

هەوەرها بۆ كاری نوێ لە داهاتوودا چۆپی فەتاح زیاتر گوتی كە 10 بەرهەمی گۆرانی لەگەڵ 4 ڤیدیۆ كلیپ ئامادەیە, وە جگە لەم بەرهەمە نوێیەی ئێستای بەرهەمێكی دیكە هەیە كە ئاوازەكەی هی (زیاد ئەسعەد)ە .
Top