مەلەوانگەیەك لە بەرزترین خاڵی جیهاندا

مەلەوانگەیەك لە بەرزترین خاڵی جیهاندا
لە ئیمارات تاوەرێكی مۆدێرن و تەواو جیاواز كرایەوە, كە شوێنێكە بۆ مانەوەی گەشتیاران

لە (دوبەی) لە نزیك كەناراوەكان شوێنێكی گەشتیاری و دڵڕفێن بونیاد نراوە, كە بریتییە لە تاوەری(address beach resort), كە بەرزییەكەی دەگاتە 293.906 مەتر واتا بەرزییەكەی نزیكە لە تاوەری (ئیڤڵ)ی پاریس .

بەڵام سەرەڕای جیاوازی لە دیزاینی ناوەوەو درەوەی, ئەوەی كە جیاوازییەكی دیكەی لەم تاوەرە درووست كردووە ئەوەیە كە لەبەشی سەرەوەیدا مەلەوانگەیەك هەیە, كە لە ئێستادا بە بەرزترین مەلەوانگە هەژماردەكرێت لە جیهاندا, بەپێی ڕاپۆرتی (گینس) بۆ ژمارە پێوانەییەكان .

تایبەتمەندی ئەم مەلەوانگەیە لە بەرفراونی ڕووبەرەكەیدایە كە درێژاییەكەی دەگاتە نزیك 94 مەتر و 16.5 مەتر پانیەكەیەتی, كە بەمەش درێژییەكەی دەگاتە نزیك دوو هێندەی مەلەوانگەی ئۆڵۆمپی, هەروەها بەكارهێنانی ئەم مەلەوانگەیە جگە لەوەی كە تەنها سەرووی تەمەنی 21 ساڵ دەگرێتەوە دەبێت كەسەكە لەو شوێنەدا ژووری گرتبێت .
Top