لەبارەی ڕووداوی هاتووچۆكە چۆپی فەتاح ڕوونكردنەوە دەدات

لەبارەی ڕووداوی هاتووچۆكە چۆپی فەتاح ڕوونكردنەوە دەدات
ئەمڕۆ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەنگۆی ئەوە بڵاوبوویەوە كە گوایە خانمە هونەرمەند (چۆپی فەتاح) بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ قۆڵی شكاوە .

بەم هۆیەوە چۆپی فەتاح لە ڵاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی بڵاوكردەوە كە تێیدا باس لە ڕووداوەكە دەكات .

لەم بارەیەوە چۆپی ئاماژەی بەوەدا كە ئێستا باری تەندرووستی جێگیرەو بارودۆخەكە بەو شێوەیە نەبووە كە لە پەیج و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باسی لێوە دەكرا, هەروەها زیاتر گوتی كە خۆی و چەند خزمێكی لەناو ئۆمبێڵێكدا دەبن و دوای سەردانی كردنیان بۆ شوێنی كارەكەی دەگەڕێنەوە ماڵەوە, بەڵام لە ڕێگادا بەهۆی ئۆتۆمبێڵێك كە زۆر خێرا لە شەقامەكەدا دەڕۆیشت تووشی ڕووداوەكە بوون .

لەبارەی ڕەوشی تەندرووستییەوە, چۆپی ڕایگەیاند كە ئەو ئێستا باشەو قۆڵی نەشكاوە, ڕووداوەكەیش بەهۆی ئۆتۆمبێلێكەوە بووە كە دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی لەدەستدا خۆی لە پشتەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە دەدات كە چۆپی فەتاح و كەسە نزیكەكانی تێدابوون .
Top