كچه‌ رۆژنامه‌نووسێكی سعودی داو

كچه‌ رۆژنامه‌نووسێكی سعودی داو
رۆژنامه‌یه‌كی رۆژانه‌ی میسری رووبه‌رِووی سكاڵایه‌كی یاسایی بۆوه‌ به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی كچه‌ نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسی سعودی ناده‌ین به‌دیر كه‌ ناوبراو پێشكه‌ش كاری به‌رنامه‌یه‌كه‌ له‌ یه‌كێك له‌ كه‌ناڵه‌ ئاسمانییه‌كان و له‌ بابه‌ته‌یه‌كدا داوای فره‌ پیاوه‌ ده‌كات بۆ ئافره‌تان و ئه‌مه‌ش به‌ مافێكی ره‌وای ئافره‌تان ده‌زانێ هه‌روه‌كو چۆن ئه‌و مافه‌ به‌ پیاوان دراوه‌. وه‌كو یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شی پارێزه‌ر خالید فوئاد حافز جێگری سه‌رۆكی پارتی گه‌لی دیموكراتی و ئه‌مینداری گشتی داواكاری گشتی میسری سكاڵایه‌كی له‌ دژی رۆژنامه‌ی "میسری ئه‌مرِۆ" و كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ به‌رز كرده‌وه‌ و تۆمه‌تباری كردن به‌وه‌ی كه‌ های به‌رِه‌ڵایی و خراپه‌كاری ئه‌خلاقی ده‌ده‌ن له‌ كۆمه‌ڵگای میسری.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ سكاڵایه‌كه‌ی ئه‌و له‌لایه‌ن داواكاری گشتی به‌هه‌ند وه‌رده‌گیرێت و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایش له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كه‌ و كچه‌ رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ش ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌و داواكارییه‌ی به‌دیر رێك پێچه‌وانه‌ی ئایینه‌ ئاسمانی و به‌ها و ئه‌خلاق و داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگای موسڵمانانه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌وه‌ی به‌دیر داوای ده‌كات ئازادی راده‌برِین نییه‌، به‌ڵكو ئه‌وپه‌رِی ئیلحادییه‌ و زیان به‌ ئه‌خلاقی خودی ئافره‌ت ده‌گه‌یه‌نێ به‌ر له‌ هه‌موو كه‌س.

حافز ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا مه‌به‌ست له‌ وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ و ئه‌و رۆژنامه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه‌ چییه‌ له‌ كاتێكدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان كۆمه‌ڵگا موسڵمان نشینه‌كان رووبه‌رِووی شه‌رێكی گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌و كه‌ دواهه‌مینیان هه‌ڵوێستی سویسرا بوو سه‌باره‌ت به‌ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی مناره‌ی مزگه‌وته‌كان.

حافز روونده‌كاته‌وه‌ داواكارییه‌كه‌ی به‌دیر دژی ماده‌ی دووی ده‌ستووری میسرییه‌ چوكه‌ ماده‌ی دو ده‌ڵێ: ئایینی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می یاسادانه‌.

له‌لای خۆشییه‌وه‌ سه‌رۆكی به‌شی فیقهی موقارن كه‌ له‌ كۆلیژی شه‌ریعه‌ و یاسا و له‌ زانكۆی ئه‌زهه‌ر دكتۆر عه‌بدولفه‌تاح ئیدریس دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ئیسلام رێگه‌ی نه‌داوه‌ ئافره‌ت چوارچێوه‌ی هه‌بێت هه‌روه‌كو پیاو بۆی هه‌یه‌ چوار ئافره‌تی هه‌بێت.

ئیدریس ئاماژه‌ی به‌وشدا مه‌به‌ست له‌وه‌ی كه‌ ئافره‌ت بۆی نییه‌ چوارپیوی هه‌بێت بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی نه‌وه‌ و دوورخستنه‌وه‌ی ئافره‌ته‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ كوشنده‌كانی وه‌كو ئایدز. داواشی كرد به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێگه‌ له‌و جۆره‌ داواكارییانه‌ بگیردرێ بۆ ئه‌وه‌ی شیرازه‌ی خێزانی كۆمه‌ڵگا موسڵمان نشینه‌كان تێك نه‌چێت چونكه‌ ئامانجی ئه‌وان ته‌نیا وێرانكردنی قه‌واره‌ی خێزانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی وجودی مرۆڤ ناپێكێ كه‌ خوا ئه‌ركی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی پێسپاردووه‌.

بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و داواكاری له‌و شێوه‌یه‌شی به‌ ئه‌خلاقی شه‌یتانی و دوور له‌ عه‌قڵ ناوزه‌د كرد.

ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خاوه‌نی چوار پیاو بێت له‌رووی پزیشكییه‌وه‌ تێكه‌ڵاوی له‌ جیناته‌كان رووده‌دات كه‌ دواجار تێكچوونی ئه‌و جیناتانه‌ ڤایرۆسی ئایدزی لێ په‌یدا ده‌بێت.
Top