لیستی ئه‌لعێراقییه پشتگیری له به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ناو په‌رله‌مان ده‌كات
په‌رله‌مانتار سه‌ر به‌لیستی ئه‌لعێراقییه عه‌بدولخزر مه‌هدی تاهیر پێشبینی كرد په‌رله‌مانانی نوێی عێراق ئۆپۆزسیۆنێكی به‌هێز به‌خۆوه ببینێ.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند لیستی ئه‌لعێراقییه به‌جیدی كارده‌كات له پێناو دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی به‌هێز له‌ناو په‌رله‌ماندا ئامانجیشی راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانی حكومه‌تی پێشوو ده‌بێت.
ناوبراو ئه‌وه‌شی به‌دوور خسته‌وه ئامانجی لیسته‌كه‌یان دووباره بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان بێت، به‌ڵكو ئه‌وان راسته‌وخۆ له پشت ئه‌و به‌ره‌یه ده‌بن كه چاودێری ئه‌دای حكومه‌ت ده‌كات.
جێی باسه دوێنێ دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فوئاد مه‌عسوم یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی به‌ست و تێیدا په‌رله‌مانتارانی نوێ سوێندی ده‌ستووریان خوارد.