واشنتۆن به‌گه‌رمی پێشوازی له دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراوی عێراق ده‌كات
ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌گه‌رمی پێشوازی له دانیشتنی یه‌كه‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، كه دوێنێ دانیشتنه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانتاری سه‌ر به‌كوتله‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی فوئاد مه‌عسوم به‌رِێوه‌چوو.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا فیلیپ كراولی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌دانیشتنكه‌ی په‌رله‌مانداو گوتی: دانیشتنه‌كه به‌ڵگه‌یه‌كی راسته‌قینه‌بوو له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوویی پرۆسه‌ی سیاسی وهه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق.
كراولی جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه واشنتۆن هیوا خوازه ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه دیموكراسییه‌كه‌ی 7 ی ئازار به‌رده‌وام بێت، به‌تایبه‌ت كه هیوا خوازه به‌زووترین كات عێراقییه‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه فراوان كه هه‌موو لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شداربن و نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی عێراقییه‌كان بكه‌ن.