لانزا: ئه‌وانه‌ی له بلاَوكردنه‌وه‌ی پاشماوه ژه‌هراوییه‌كانی عێراق تێوه‌گلاون، رووبه‌رِووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسای ده‌كرێنه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی ئاشكرایكرد چه‌ند كه‌س و گرێبه‌ستێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ستیان كردووه به بلاَوكردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری روونی ترشه‌ڵۆك و فلاته‌رو كاربۆنی پاتری له ناوعێراق، كه ئه‌مه‌ش راسته‌خۆ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی هاولاَتیان دروست ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه وته‌بێژی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق ژه‌نه‌رِاڵ ستیفان لانزا دووپاتیكرده‌وه هه‌ركه‌س و كۆمپانیایه‌ك له‌و پرسه ترسناكه تێوه‌گلابێ رووبه‌رِووی دادگا‌و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه، هه‌ریه‌كه‌یشیان به‌توندترین شێوه سزاده‌درێ.
لانزا رایگه‌یاند سوپای ئه‌مه‌ریكا تیمێكی شاره‌زای له شاره‌زایانی عێراقی و ئه‌مه‌ریكی پێكهێناوه بۆ پاككردنه‌وه‌و لابردنی پاشماوه‌كانی ئه‌و ترشه‌ڵۆكه ژه‌هراویانه و دیاریكردن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی دیكه كه لێوه‌ی بلاَوكراوه‌ته‌وه.
لانزا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌وانه‌ی هه‌ستاون به‌بلاَوكرنه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوه ژه‌هراویانه پێده‌چێت كه‌سانی سه‌ر به كه‌رتی تایبه‌تبن، كه ئه‌مه‌ریكا بۆ پاككردنه‌وه‌ی پاشماوه سه‌ربازییه‌كان به‌كاریان ده‌هێنێ.
جێی باسه بلاَوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ده‌نگۆیه‌كی زۆری لله‌لایه‌ن حكومه‌ت و هاولاَتیانی عێراقی و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێكه‌وتۆته‌وه. له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی ده‌باغ وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق داوای زوو ئاشكراكردنی تێوه‌گلاوانی ئه‌و كاره‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌رِووی سزای یاسایی بكرێنه‌وه.