كۆبونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ گه‌ل لیستی ئه‌لعێراقییه‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایین

كۆبونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ گه‌ل لیستی ئه‌لعێراقییه‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایین
هه‌ولێر - سامان

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دانووستاندكاری هاوپه‌یمانی فراكسۆنی كوردستان، پێنجشه‌ممه‌، رایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌كانی هاوپه‌یمانی فراكسۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ گه‌ل لیستی ئه‌لعێراقییه‌ كۆبونه‌وه‌ی سه‌ره‌تایینء هه‌فته‌ی داهاتووش له‌ گه‌ل لیستی وه‌حده‌ ئه‌لعراق كۆده‌بینه‌وه‌.

ئازاد چالاَك به‌ سایتی(گولاَن)ی راگه‌یاند\" دانووستاندنه‌كانی هاوپه‌یمانی فراكسۆنی كوردستان له‌ گه‌ل لیستی ئه‌لعێراقییه‌ دانووستاندكاری سه‌ره‌تایین، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌ وه‌رگرتنء دابه‌ش كردنی پۆسته‌ وه‌زارییه‌كان ناكرێت\"".

روونیشیكرده‌وه‌\"" برِیاروایه‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو هاوپه‌یمانی فراكسۆنی كوردستان له‌ كۆبونه‌وه‌كانی له‌ گه‌ل لیستء لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌رده‌وام بێت، بۆیه‌ چاوه‌رِوان ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ گه‌ل لیستی واحده‌ ئه‌لعێراق كۆببینه‌وه‌\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له‌م كۆبونه‌وانه‌ راوبۆچوونی لایه‌نه‌كان له‌ سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی وه‌رده‌گرین\""."
Top