شەش ڕۆژی دیکە وادەی تۆماری بایۆمەتری کۆتایی دێت
عەبدولڕەزاق مشیر گۆران، بەڕێوەبەری ئۆفیسی ھەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: "رۆژی١ی٤ی٢٠٢١ دوایەمین وادەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری و دیار نییە ئەو وادەیە درێژ دەکرێتەوە یان نا".
لە بارەی رێژەی نوێکردنەوەی کارتی بایۆمەتری گوتیشی: "لە پارێزگای ھەولێر لە ٦٠٪ی ھاووڵاتییان کارتی بایۆمەتریان نوێ کردووەتەوە.
لەبارەی ژمارەی ئەو کارتانەش کە گەڕاونەتەوە، گوتیشی ئێستا ٥٨ ھەزار کارتی بایۆمەتری گەڕاونەتەوە بە چەند شێوەیەک کارتەکان بەسەر ھاووڵاتییاندا دابەش دەکەین کە یەکێک لە رێگەکان چوونی تیمی گەڕۆکە بۆ سەیرانگەکانیش.
باسنيوز