كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق: هەڵبژاردن لە دەرەوەی وڵات ناکرێ

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق: هەڵبژاردن لە دەرەوەی وڵات ناکرێ
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاری دا هەڵبژاردن لەدەرەوەی وڵات هەڵبوەشێنێتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا کە ئەمڕۆ23 /3/ 2021 بڵاو بووه‌ته‌وه‌، رای گه‌یاند بڕیار دراوە هەڵبژاردن لەدەرەوەی وڵات هەڵبوەشێنێتەوە.

له‌ به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌: كێشەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران و دابینكردنی كارتی بایۆمەتری، كە پێشمەرجی بەشداریكردنی پڕۆسەكەیه‌، وای کردووه ئەو بڕیاره‌ بدەین هەڵبژاردن لەدەرەوەی وڵات هەڵبوەشێندرێتەوە.

كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەش كردووە، ئاستەنگە دارایی و هونەرییەكان رێگربوون لەوەی بتواننن لەدەروەی عێراق ئامادەكاریی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن بكه‌ن، چونكە تۆماری ناوی عێراقییەكانی دەرەوە 160 ڕۆژی پێویستە.

بڕیاری ئه‌نجامنه‌دان و به‌ڕێوه‌نه‌چوونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له‌ كاتێكدایه‌ پێشتر له‌ 21 وڵات هاووڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌یانتوانی ده‌نگی خۆیان بده‌ن.

بڕیارە لە 10 ئۆكتۆبەری 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت.












باسنيوز


Top