وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گه‌یشته به‌غدا
ئه‌مڕۆ فوئاد حسێن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا پێشوازی له محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالثانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر كرد و له‌دیدارێكدا باسیان له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه كرد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق و له به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای حكومه‌ت كۆببێته‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی دیكه‌ی باڵای حكومه‌تی عێراق كۆببێته‌وه.
رۆژی 15ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2020 سه‌ردانی عێراقی كرد و تایبه‌ت به په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات و بارودۆخی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆبوه‌وه.
خه‌ندان