عێراق... ئەمڕۆ زیاتر لە شەش هەزار تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كران
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای له سه‌رانسه‌ری وڵاتەكە به پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 39 هه‌زار و 66 كه‌س ئه‌نجام دراوه، تووشبوونی شەش هه‌زار و 51 كه‌س به په‌تاكه پشتڕاست كراوەتەوه.
هەروەها له دوێنێوە 29 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌وە گیانیان له‌ده‌ست داوه، چوار هه‌زار و 185 تووشبووی پەتاكەش چاك بوونەتەوە.
تا ئێستا لە عێراق 809 هه‌زار و 92 تووشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، له‌م ژماره‌یه‌شدا 14 هه‌زار و 95 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ست داوه.
باسنيوز